پارتی بە 45 کورسی حیزبی پێشەنگی هەرێمی کوردستان

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- کۆمیسیۆنی هەڵبژاردن و راپرسیی هەرێمی کوردستان ئەنجامی کۆتاییی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستانی راگەیاند.

کوردپرێس:

پاش ئەوەی ئەنجامی بەراییی هەڵبژاردنی 30ی ئەیلوولی پەرلەمانی کوردستان ڕاگەیێندرا تانەی زۆر لە سەر ساختەکاری لەو هەڵبژاردنەدا لە ئەنجامەکان درا و بەپێی ئەو ئەنجامانەی وەکوو ئەنجامی کۆتایی لەلایەن کۆمسیۆنەوە ڕاگەیێندراوە گۆڕانکاریی ئەوتۆ بە سەر ژمارەی دەنگ و کورسیی لایەنەکاندا نەهاتووە و پارتی بە زۆرینەی دەنگ 45 کورسیی مسۆگەر کردووە و ئەگەر کورسیی کۆتاکان (11) کورسیی لە سەر حساب بکرێت بێ منەت دەبێت لە باقی لایەنەکان و دەتوانێت حکوومەت پێک بهێنێت بە حوکمی ئەوەی کۆی ژمارەی کورسییەکانی پەرلەمانی کوردستان 111 کورسییە.

100 کورسیی گشتیی پەرلەمانی کوردستان بەپێی ئەنجامی کۆتاییی ڕاگەیێندراو لەلایەن کۆمسیۆنەوە بەم شێوەیە بوو:

پارتی دیموکراتی کوردستان: 686،070 دەنگ- 45 کورسی

یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان: 319،912 دەنگ- 21 کورسی

بزووتنەوەی گــۆڕان: 186،903 دەنگ- 12 کورسی

جوڵانەوەی نەوەی نوێ: 127،115 دەنگ- 8 کورسی

کۆمەڵی ئیسلامیی کوردستان: 109،494 دەنگ- 7 کورسی

هاوپەیمانیی بەرەو ئیسڵاح: 79،434 دەنگ - 5 کورسی

هاوپەیمانیی سەردەم: 15،581 دەنگ - 1 کورسی

لیستی ئازادی: 8،063 دەنگ - 1 کورسی

11 کورسیی پێکهاتەکان:

- ھاوپەیمانیی یەکێتیی نەتەوەیی: 3 کورسی

- گەشەپێدانی تورکمانی: 2 كورسى

- چاکسازی تورکمانی: 1 كورسى

- لیستی میللەت: 1 كورسى

- بەرەی تورکمانی: 1 کورسی

- لیستی رافیدەین: 1 کورسی

- ئەنجوومەنی گەلی کلدانی سریانی ئاشووری، 1 کورسی

- قەوارەی تاکی ئەرمەن: 1 کورسی

هەندرێن محەممەد، سەرۆکی کۆمیسیۆن رایگەیاند، دەنگەکانی 96 بنکەی دەنگدان کە دەکاتە 119 هەزار دەنگ پووچەڵ کرانەوە، بەجۆرێک لە دهۆک 11 بنکە، لە سلێمانی 27 بنکە و هەولێر 59 بنکە پووچەڵ کراونەتەوە.

700

دەنگی سەرۆکی لیستەکان لە هەڵبژاردنی خولی پێنجەمی پەرلەمانی کوردستان:

- هێمن هەورامی، پارتی: 47 هەزار و 436 دەنگ

- قوباد تاڵەبانی، یەکێتی: 182 هەزار و 551 دەنگ

- عەلی حەمە ساڵح، گۆڕان: 91 هەزار و 934 دەنگ

- شاسوار عەبدولواحید، نەوەی نوێ: 106 هەزار و 289 دەنگ

- سۆران عومەر، کۆمەڵ: 42 هەزار و 459 دەنگ

- شێرکۆ جەودەت، بەرەو ئیسڵاح: 11 هەزار و 70 دەنگ

هەرچەندە پێشتر ئەنجوومەنی کۆمسیارانی هەڵبژاردن بڕیاری دابوو پەسندكردنی ئەنجامی هەڵبژاردن بە دەنگی دوو لەسەر سێی ئەندامانی كۆمیسیاران بێت، واتە بە دەنگی شەش ئەندام لە کۆی نۆ ئەندام بەڵام دادگای تەمیز بڕیارەکەی هەڵوەشاندەوە و رایگەیاند، بەپێی یاسا پەسندكردنەكە بە 50+1 دەبێت، واتە پێنج ئەندام واژۆی بكەن ئەنجامەكان پەسند دەكرێت.

News Code 38923

Your Comment

You are replying to: .
captcha