کوردپرێس:
موقتەدا سەدر لەراگەیەنراوێکدا باسی لەوە کردووە، ئەوان ناکۆکن لەگەڵ بەشێک لە لایەنەکانی دیکە لەبارەی چاکسازی ناوخۆیی و پرسەکانی دەرەوە، هەروەها لە بابەتی نیشتیمانی و لایەنگیری و شوێنکەوتنیشدا بۆچونی لایەنەکان ناکۆکە لەگەڵ یەکتریدا، بەڵام باوەڕیان وایە بۆ داهاتویەکی باشتر پێکهێنانی حکومەتی زۆرینەی نیشتیمانی لەم قۆناغەدا پێویستە.
ئاماژەی بەوەش کردووە، پێویستە خولی داهاتوی پەرلەمان دوو بەرە بێت کە بەرەیێکیان پێکهێنەری حکوومەت بێت و ئەرکە سیاسییەکان، حکومەتداری، خزمەتگوزارییەکان و پەیوەندییەکانی دەرەوەش بەڕێوەبرێت.
رێبەری رەوتی سەدر ئەوەشی خستوەتەڕو، بەرەی دوەمیش لایەنەکانی ئۆپۆزسیۆن دەبن کە گوێ لێگرتن و راوێژکردن لەگەڵیاندا ئەرکی لایەنی زۆرینە دەبێت، لەم بوارەشدا رەوتی سەدر رێگری ناکات لەهیچ لایەنێک کە بە خواستی خۆی کام بەرە هەڵدەبژێرێت، چوونکە هەردووکیان بە دوو رێگای جیاواز خزمەت بە نیشتیمان دەکەن.
Your Comment