به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ڵمانیا له به‌یاننامه‌یێکدا ڕایگهیاندوووه که بڕی ٩٠ ملیۆن یۆرۆ (١٠٣ ملیۆن و ٥٤٤ هه‌زار دۆلار)ی دیکه ده‌به‌خشێته عێراق که بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ی سه‌قامگیری بۆ وڵاته‌که ته‌رخان ده‌کرێت.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ڵمانیا ئاماژه‌ی به‌وه‌ش کردوووه که ئه‌و بڕه پاره‌یه‌ی ته‌رخان کراوه تایبه‌ت ده‌کرێت به ئاوه‌دانکردنه‌وه‌ی ناوچه خاپووربوووهکان و ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی توندوتیژی و توندڕه‌وی و گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ئاواره‌کان بۆ زێدی خۆیان.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ڵمانیا ڕاشیگهیاندوووه که وڵاته‌که‌ی بڕی ١٠ ملیۆن یۆرۆ ده‌به‌خشێته ناوچه‌کانی ژێر کۆنتڕۆڵی سوپای سووریای دیموکرات که بڕیاره بۆ ئاوادانکردنه‌وه‌ی ژێرخانی هه‌ر دوو پارێزگای ڕه‌قه و دێره‌زوور خه‌رج بکرێت.
سه‌رچاوه: هه‌واڵده‌ریی هاوارنیووز
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment