کوردپرێس:
به‌پێى به‌یاننامه‌ى فه‌رمیی داواكاریى گشتیى سعوودیه، جه‌مال خاشقچى گیانى له‌ده‌ست داوه و هۆكاره‌كه‌شى شه‌ڕى ناو كونسووڵخانه‌ى سعوودیه بوووه له ئه‌سته‌نبۆڵ.
له‌لایێكى دیكه‌وه له‌گه‌ڵ ڕاگه‌یاندنى مردنى خاشقى به فه‌رمى، جێگرى سه‌رۆكى ده‌زگاى هه‌واڵگریی ئه‌و وڵاته له پۆسته‌كه‌ى دوور خرایه‌وه و ١٨ سعوودیش له ئه‌سته‌نبۆڵ ده‌ستگیر كراون.
سعوودیه ئه‌وه‌شی ڕاگه‌یاند که پێدانی زانیاری له‌سه‌ر كه‌سانی گومان‌لێكراو له‌لایه‌ن به‌رپرسانی توركیاوه ھاوكار بوووه له ئاشكراكردنی ڕووداوه‌كه.
له یه‌كه‌م كاردانه‌وه‌شدا ئه‌نتۆنیۆ گوترێس سكرتێری گشتیی نه‌ته‌وه یه‌كگرتوووه‌كان له‌باره‌ی مردنی خاشقچی ڕای‌گه‌یاند که زۆر خه‌مباره به گیانله‌ده‌ستدانی جه‌مال خاشقچی و بانگھێشتی ئه‌نجامدانی لێكۆڵینه‌وه‌یێكی خێرا، شه‌فاف و فراوانی كرد.
هه‌روه‌ها كۆشكی سپیش کاردانه‌وه‌ی به‌و بابه‌ته نیشان دا و ڕای‌گه‌یاند: خه‌مبارین به‌وه‌ی گیانله‌ده‌ستدانی خاشقچی پشتڕاست كرایه‌وه و سه‌ره‌خۆشی ئاراسته‌ی خانه‌واده و ده‌ستگیرانه‌كه‌ی و خۆشه‌ویستانی خاشقچی ده‌كه‌ین.
شایانی باسه؛ سه‌ره‌تاى ئه‌م مانگه میدیاكانی توركیا بڵاویان كرده‌وه که جه‌مال خاشقچی ڕۆژنامه‌نووسی سعوودی كه له ئه‌مه‌ریكا نیشته‌جێیه و به ڕه‌خنه‌گرێكی سه‌رسه‌ختی ده‌سه‌ڵاتدارانی سعوودیه ناسراوه سه‌ردانی باڵیۆزخانه‌ی سعوودیه‌ی كردوووه له ئه‌سته‌نبۆڵ به‌ڵام دواتر دیار نه‌ماوه.
سه‌رچاوه: خه‌ندان
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment