وتەبێژی هاوپەیمانان لەبارەی بۆردومانی هەڵەی شەڕڤانانەوە دەدوێت

بەشی سووریا- شۆن رایان، وتەبێژی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی دژەداعش لەبارەی بۆردومانی هەڵەی شەڕڤانانی هێزەكانی سووریای دیموكرات (هەسەدە) لەلایەن فڕۆكەكانیانەوە رایگەیاند، راپۆرتیان لەوبارەیەوە بەدەست گەیشتووە و "لە كاتێكی گونجاودا" وردەكارییەكان بڵاو دەكەنەوە.

کوردپرێس:

ڕۆژی 17ی ئەم مانگە، فڕۆكەكانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بۆ شەڕی دژی داعش لە شاری هەجینی پارێزگای دێرەزوور بە هەڵە بۆردومانی شەڕڤانانی هێزەكانی سووریای دیموكرات (هەسەدە)یان كرد و بەهۆیەوە شەش شەڕڤان گیانیان لەدەست دا و 15ی دیکەش بریندار بوون.

شۆن رایان، وتەبێژی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی بۆ شەڕی دژی داعش سەبارەت بە كوژرانی شەش شەڕڤانی هێزی سووریای دیموکرات لە دێرەزوور ڕۆژی هەینی لە لێدوانێکدا رایگەیاند، "ئێمە ئەو راپۆرتانەمان بەدەست گەیشتووە و لێكۆڵینەوەی لەسەر دەكەین و لەكاتێكی گونجاودا وردەكارییەكان بڵاو دەكەینەوە".

ناوبراو ئاماژەی بەوەشكرد، "هێزەكانی سووریای دیموكرات وەكوو هاوپەیمانی ئێمە دەمێننەوە لە شەڕی تێكشكاندنی داعشدا، ئێمە بەردەوام دەبین لە پشتگیركردنیان تاوەكوو دوا خاكی ژێر دەستی داعش لە دۆڵی رۆژهەڵاتی رووباری فورات ئازاد دەكرێت".

News Code 38902

Your Comment

You are replying to: .
captcha