بەپێی هەواڵی کوردپرێس، هەندەرێن دوسکی لە گفتوگۆ لەگەڵ هەواڵدەریی سوومریە نیووزدا ئاماژەی بەوە دا کە پارتی دیموکراتی کوردستان هێشتا لەبارەی بەشداری کردن لە دەوڵەتی عادل عەبدولمەهدی بڕیاری نەداوە و زیادی کرد: جیا لەوەی کە پارتی لە حکوومەتەکەی عەبدولمەهدیدا بەشداری دەکات یان نا، ئەو حیزبە بەردەوامە لە پشتگیری کردن لە عەبدولمەهدی.
ناوبراو وێڕای جەخت کردن لەسەر ئەوەی کە پارتی دیموکراتی کوردستان بەنیازە لە فراکسیۆنێکی هاوبەشدا لەگەڵ یەکێتیی نیشتمانی لە دەوڵەتی نوێی عێراقدا بەشداری بکات؛ زیادی کرد پارتی تا چەند ڕۆژی داهاتوو جۆنیەتی و ڕێژەی بەشداری کردن و بەشداری نەکردنی لە حکوومەتی داهاتووی عێراقدا ڕادەگەیێنێت.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment