بۆ ڕێگری کردن لە ئەگەری خەسار لێکەوتنی تورکمانەکانی کەرکووک دانووستانێکی چڕ دەست پێدەکەین

بەشی تورکیا- ئیبراهیم کالن، وتەبێژی ڕەجەب تەییب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا ڕایگەیاند: بۆ ڕێگری کردن لە ئەگەری خەسار لێکەوتنی تورکمانەکانی کەرکووک دانووستانێکی چڕ دەست پێدەکەین.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، هەواڵدەریی T24 ڕایگەیاند: ئیبراهیم کالن وتەبێژی ڕەجەب تەییب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا لە ڕێوڕەسمی کردنەوەی کەناڵی نوێی TRT World ئامادە بوو، لە وتەکانیدا ئاماژەی بە قەیرانی کەرکووک دا و وتی: دابین کردنی ئاسایشی کەرکووک زۆر گرینگە، بۆ ڕێگری کردن لە ئەگەری خەسار لێکەوتنی تورکمانەکانی کەرکووک دیپلۆماسییێکی چڕمان دەست پێکردووە.

ناوبراو لە درێژەی وتەکانیدا لەبارەی قەیرانی ڤیزەی نێوان ئەمریکا و تورکیا وتی: ئێمە لەو باوڕەداین کە لە ماوەیێکی کەمدا قەیرانی ڤیزە چارەسەر دەبێت. لە نێوان وەزارەتخانەکانی هەردوو وڵاتدا، و دادگای 2ی ئەمریکا و تورکیا پێوەندیی باش دروست بووە. ئێمە خوازیاری کۆتایی هێنان بە ئەم قەیران-ەین و شاندێک لە لایەن ئەمریکاوە لەم بارەیەوە دیاری کراوە و وتەکانی ئێمە بۆ واشنتن دەگوازنەوە.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 38893

Your Comment

You are replying to: .
captcha