مامۆستایێکی زانستگای Oklahoma هۆشدار دەدات: تورکیا لە ناوچەی گرێسپی-ەوە هێرش دەکاتە سەر کوردەکان

بەشی جیهان- جاشوا لاندیس دەڵێت بە ئاوڕدانەوە لە زیانەوێنیی گرێسپی، ئەگەر هەڕەشەکانی تورکیا جێبەجێ بکرێت، سوپای ئەو وڵاتە لەو ناوچەوە دووبارە هێرشی سەربازی دەکاتە سەر کوردەکانی سووریا.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، تورکیا ناڕازییە لەوەی کە ئەمریکا پشتگیریی لە هێزە کوردەکانی سووریا دەکات و بە ئاوڕدانەوە لەوەی کە ڕێککەوتنی مەنبج لەبارەی چوونەدەرەوەی هێزە کوردەکان لەو ناوچەیەوە بە تەواوی جێبەجێ نەکراوە، هەڕەشەی کردووە کە دووبارە دژ بە هێزە کوردەکانی سووریا و ئەم جارەیان لە ناوچەی ڕۆژئاوای فۆرات ئۆپەراسیۆنی سەربازی ئەنجام دەدات.

دوکتور جاشوا لاندیس بەڕێوەبەری دێپارتمانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستی زانستگای ئۆکلاهما جەخت دەکاتەوە جگە لە ئێران و ڕووسیا و سووریا؛ تورکیا لەو وڵاتانەیە کە دژبە ئامادە بوونی سەربازیی ئەمریکا لە سووریایە چوونکە ئەو وڵاتە یارمەتیی ئەو هێزانە دەدات کە تورکیا ئەوان بە مەترسییێک بۆ سەر ئاسایشی خۆی دەزانێت.

ئەو مامۆستایەی زانکۆی ئۆکلاهما دەڵێت بە ئاوڕدانەوە لە ئۆپەراسیۆنی سەربازیی زستانی ڕابردووی تورکیا دژ بە کوردەکان لە عەفرین، ئەگەری جێبەجێ بوونی هەڕەشەکانی ئەو وڵاتە بۆ ئەنجام دانی هێرشێکی دیکە زۆرە.

ناوبراو لە لێدوانێکیدا لەگەڵ ماڵپەڕی وار ئایز بورینگ هۆشدار دەدات ناوچەی گرێسپی لە باکووری سووریا کە ئێستا لە ژێر کونترۆڵی کوردەکاندایە و زۆرینەی حەشیمەتەکەی عەرەبن، یەکەمین خاڵی هێرشەکانی تورکیا دەبێت چوونکە ئەو ناوچەیە زیاتر لە هەر ناوچەیێکی ژێر کونترۆڵی کوردەکان لە بەر مەترسیدایە و زیانەوێنیی زیاتری هەیە.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 38890

Your Comment

You are replying to: .
captcha