وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران: سزادانی 20 ناوه‌ندی ئێرانی له‌لایه‌ن ئه‌مریکا سووکایه‌تییێکی ئاشکرا به‌ میکانیزمه‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌کانه‌

به‌شی ئێران/ کوردی- وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران ڕایگه‌یاند که‌ بڕیاری سزادانی 20 ناوه‌ندی ئێرانی كه‌ بانكه‌ گه‌وره‌كان و كۆمپانیاكانی پیشه‌سازی و به‌رهه‌مهێنی كانزاشیان تێدایه "سووكایه‌تییێكی ئاشكرایه‌ به‌ میكانیزمه‌ یاسایی و نێوده‌وڵه‌تییه‌كان."

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ 17ی تشرینی یه‌که‌می 2018 به‌هرام قاسمی وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران له‌ ڕاگه‌یه‌نراوێكدا ده‌ڵێت: "ئه‌م هه‌وڵه‌ (بڕیاری سزادانی ناوه‌نده‌ ئێرانییه‌كان له‌لایه‌ن ئه‌مریكاوه‌) سووكایه‌تییێكی ئاشكرایه‌ به‌ میكانیزمه‌ یاسایی و نێوده‌وڵه‌تییه‌كان".

قاسمی ڕایگه‌یاندوووه‌: به‌پێچه‌وانه‌ی بانگه‌شه‌كانی ئه‌مریكا كه‌ ده‌ڵێت سزاكان كاریگه‌ری له‌ ژیانی گه‌لی ئێران ناكات، سزاكان له ‌ڕووی ئابوورییه‌وه‌ گه‌لی ئێران ده‌كاته‌ ئامانج.

شایانی باسه‌؛ ڕۆژی سێشه‌ممه‌ ئه‌مریكا رایگه‌یاند که‌ سزای به ‌سه‌ر 20 ناوه‌ندی ئێرانی سه‌پاندوووه‌ كه‌ بانكه‌ گه‌وره‌كان و كۆمپانیاكانی پیشه‌سازی و به‌رهه‌مهێنی كانزاشیان تێدایه‌.

سه‌رچاوه‌: میدیاکانی ئێران

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 38870

Your Comment

You are replying to: .
captcha