نێچیرڤان بارزانی و حه‌لبووسی پێکهێنانی حکوومه‌تی نوێی عێراق تاوتوێ ده‌كه‌ن

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- سه‌رۆک وه‌زیرانی هه‌رێمی کوردستان و سه‌رۆکی په‌رله‌مانی عێراق کۆ بوونه‌وه‌ و هه‌وڵه‌کانی بۆ پێکهێنانی حکوومه‌تی داهاتووی عێراقیان خسته‌ به‌ر باس و لێکدانه‌وه‌.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، له‌ میانی كۆبوونه‌وه‌ و دیداره‌كانیدا له‌ به‌غدا، ئێواره‌ی ڕۆژی چوارشه‌ممه 17ی تشرینی یه‌که‌می 2018 نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ محه‌مه‌د ئه‌لحه‌لبووسی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراقی فیدڕاڵ كۆ بوووه‌وه‌.

له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا هه‌وڵه‌كان بۆ پێكهێنانی حكوومه‌تی داهاتووى عێراق به‌ شێوه‌یێک له‌گه‌ڵ خواسته‌كانی گه‌لی عێراق و چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان و پته‌وكردنی په‌یوه‌ندییه‌كانى به‌غداـ هه‌ولێردا بێت، خرایه‌ به‌ر باس و گفتوگۆ.

له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا جه‌خت له‌ گرنگیى به‌شداریی كارای لایه‌نه‌ كوردستانییه‌كان له‌ به‌ڕێوه‌بردنى ده‌وڵه‌ت و كارنامه‌ى حكوومه‌تی داهاتووی عێراق و پێویستیی قۆناغی داهاتوو به‌ بنه‌مای پته‌و بۆ به‌دیهێنانی هاوبه‌شیی نیشتمانی كرایه‌وه‌ و كار و هه‌وڵی هاوبه‌ش بۆ پێكهێنانی حكوومه‌تێكی به‌هێز كه‌ سه‌قامگیریی سیاسی و خزمه‌تگوزاری و پاراستنی ده‌ستكه‌وته‌كان به‌دی بهێنێت و به‌ره‌نگارى تیرۆر ببێته‌وه‌، دووپات كرایه‌وه‌‌.

سه‌رچاوه‌: ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموکراتی کوردستان

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 38867

Your Comment

You are replying to: .
captcha