به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ئه‌و به‌رپرسه توركانه‌ی ئه‌ندامن له گرووپی لێكۆڵینه‌وه‌ی هاوبه‌ش له ڕووداوی دیارنه‌مانی جه‌مال خاشقچی نووسه‌ری واشنتۆن پۆست و ڕۆژنامه‌نووسی سعوودی، دوای ئه‌وه‌ی دوێنێ چوارشه‌ممه 17ی تشرینی یه‌که‌می 2018 محه‌مه‌د العوته‌یبی سه‌رکۆنسووڵی سعوودیه نشینگه‌ی کۆنسووڵخانه‌ی چۆڵ كرد، ئه‌مڕۆ گه‌یشتنه ئه‌و نشینگه‌یه.
كاتژمێر 4:40ی سه‌ر له ئێواره ئه‌ندامه توركه‌كانی گرووپی لێکۆڵینه‌وه‌ی هاوبه‌ش به چوار ئۆتۆمبێلی تایبه‌ته‌وه هاتنه به‌رده‌م نشینگه‌كه و چوونه ئه‌ودیو پتێنه‌ی ئه‌منیی بیناكه‌وه و لێكۆڵینه‌وه‌كان له نێو بیناكه‌دا ده‌ستی پێكرد.
له نێو گرووپه‌كه‌دا داواكارێكی گشتی و داواكارێكی گشتیی كۆماری كه له‌لایه‌ن سه‌رۆكایه‌تیی داواكاری گشتیی توركیاوه ڕاسپێردراون به‌دی ده‌كرێت و گرووپه‌كه چه‌ند پۆلیسێكی پسپۆڕی لێكۆڵینه‌وه له شوێنی ڕووداوه‌كانی سه‌ر به هۆبه‌ی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆریش له‌خۆ ده‌گرێت.
سه‌رچاوه: هه‌واڵده‌ریی ئه‌نادۆڵو
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment