نێچیرڤان بارزانی و عادل عه‌بدولمه‌هدی كۆ بوونه‌وه‌‌

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- نێچیرڤان بارزانی و عادل عه‌بدولمه‌هدی كۆ بوونه‌وه‌‌ و پرسی پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكوومه‌تی عێراق خرایه‌ به‌ر باس و هه‌ردوولا کۆک بوون كه‌ حكوومه‌تی داهاتوو وه‌ڵامده‌ره‌وه‌ی خواست و مافه ده‌ستوورییه‌کانی هه‌موو پێكهاته‌كانی عێراق بێت.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، هه‌ر له‌ میانه‌ی سه‌ردانه‌كه‌یدا بۆ به‌غدا، ئێواره‌ی ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ 17ی تشرینی یه‌که‌می 2018 نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆک وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ عادل عه‌بدولمه‌هدی ڕاسپێردراو بۆ پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكوومه‌تی عێراق كۆ بوووه‌وه‌.

له‌ كۆبوونه‌وه‌که‌دا دوا پێشهاته‌ سیاسی و ئه‌منییه‌كانی ناوچه‌كه‌ به‌گشتی و عێراق به‌تایبه‌تی و پرۆسه‌ی سیاسی و گفتوگۆكانی هه‌ولێرـ به‌غدا تاوتوێ کران و به‌رده‌وامیی گفتوگۆكان و چاره‌سه‌ری کێشه‌کان له‌ چوارچێوه‌ی ده‌ستووری عێراقدا دووپات كرایه‌وه‌.

له‌ به‌شێكی دیكه‌ی کۆبوونه‌وه‌که‌دا پرسی پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكوومه‌تی عێراق خرایه‌ به‌ر باس و هه‌ردوولا کۆک بوون كه‌ حكوومه‌تی داهاتوو وه‌ڵامده‌ره‌وه‌ی خواست و مافه ده‌ستوورییه‌کانی هه‌موو پێكهاته‌كانی عێراق بێت.

سه‌رچاوه‌: ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموکراتی کوردستان

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 38865

Your Comment

You are replying to: .
captcha