پێوەندیی نێوان ئەمریکا لەگەڵ کوردەکان و دەوڵەتی بەغدا دژوارە

بەشی جیهان- ماڵپەڕی هیڵ دەنووسێت: سەرەڕای ئەوەی کە ئەمریکا کوردەکانی عێراق بە هاوپەیمانی خۆی دەزانێت بەڵام لە ناکۆکیی نێوان کوردەکان و بەغدا-دا لەسەر ژمارەیێک مەسەلەی وەکوو مەسەلەی کەرکووک، لایەنی بەغدای گرتووە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ماڵپەڕی هیڵ کە سەربە کۆنگرە و ئەنجومەنی پیرانی ئەمریکایە لە لێکدانەوەیێکدا پێوەندیی ئەمریکا لەگەڵ کوردەکانی عێراق و دەوڵەتی ناوەندیی ئەو وڵاتە-دا بە زۆر سەیر و پێچەڵاوپێچ دەزانێت چوونکە هاوکات ئەمریکا بەغدایێکی بەهێزی دەوێت، بەڵام دەیشزانێت کە کوردەکان هاوپەیمانی سەرەکیی ئەوانن.

ئەو ماڵپەڕە بۆ شرۆڤە کردنی پێچەڵاوپێچ بوونی پێوەندیی ئەمریکا لەگەڵ هەولێر و بەغدا دەنووسێت: بۆ نموونە، ئەمریکا مەشقی سەربازیی بە هێزی پێشمەرگە و ئەرتەشی عێراق کردووە و بە جیهازاتی سەربازیی پڕچەکی کردوون بەڵام لە ناکۆکیی نێوان کوردەکان و بەغدا-دا لەسەر ژمارەیێک مەسەلەی وەکوو مەسەلەی کەرکووک، هەمیشە لایەنی بەغدای گرتووە.

لە درێژەی بابەتەکەدا ئاماژە بەوە دراوە کە کوردەکان لە ناوچەکەدا متمانەپێکراوترین هاوپەیمانی ئەمریکان و ئەو وڵاتە دەبێت پشتگیرییان بکات.

ماڵپەڕی هیل، بە دوو حیزبی دەسەڵاتداری هەرێمی کوردستان واتا پارتی و یەکێتی ڕادەسپێرێت، بە ئاوڕدانەوە لەوەی کە هەرێمی کوردستان هاوپەیمانی سەرەکیی ئەمریکا لە ناوچەکەدایە، بە زووترین کات هەوڵ بدەن بۆ پێکهێنانی حکوومەتی نوێ، چوونکە ئەو هەوڵە دەبێتە هۆی ئەوەی کە کۆمەڵگای دیموکراتیک لە هەرێمی کوردستان بەردەوام ببێت.

ماڵپەڕەکە دەشنووسێت ئێستا کە لە سەروبەندی پێکهێنانی حکوومەتی نوێ لە عێراق و هەرێمی کوردستانداین، باشترین کاتە بۆ نیشاندانی ڕووڕاستیی ئەمریکا لەگەڵ کوردەکان و پشتگیریی ڕاستەقینە لە هەرێمی کوردستان.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 38857

Your Comment

You are replying to: .
captcha