ئەمریکا قەد پشتگیریی لە سەربەخۆیی کورد نەکردووە

بەشی جیهان- پۆڵ ئەیدوون دەنووسێت: ئەمریکا هیچ کاتێک نە لە عێراق نە لە سووریا پشتگیریی لە جیابوونەوەی کوردەکان نەکردووە.

کوردپرێس: پۆڵ ئەیدوون، ڕۆژنامەوان و چاودێڕی پرسی کوردەکان کە ئێستا دانیشتووی هەرێمی کوردستانە، لە نووسراوەیێکیدا دەنووسێت: ئیدیعاکانی ڕووسیا لەبارەی پشتگیریی ئەمریکا لە جیابوونەوەی کوردەکان لە سووریا نە لەگەڵ واقعیەتدا یەک دەگرێتەوە و نە پێشینەیێکی مێژوویشی هەیە.

سرگەی لاڤرۆف وەزیری دەرەوەی ڕووسیا ئیدیعای کردووە کە ئەمریکا لە باکووری سووریا خەریکی دروست کردنی ناوچەیێکە بە شۆناسی کوردییەوە. بەڵام ئەو ئیدیعا چکۆلەترین ڕاستییێکی لە عالەمی واقیعدا نییە، ئەو وتەیە لەگەڵ ستراتێژیی ئەمریکا لەبارەی کوردەکانی ناوچەکەوە لە شەڕی جیهانیی یەکەمەوە تا ئێستا یەک ناگرنەوە.

لاڤرۆف ئیدیعای کردووە "کە ئەمریکا کەڵک لە کوردەکانی سووریا وەردەگرێت ئەوەش وەکوو ئاڵترناتیڤێک لەبەرامبەر دەوڵەتی سووریاوە کە دەیهەوێت تەواوی سووریا کونترۆڵ بکات، بەڵام ئەمریکا بە یارمەتیی کوردەکان بەنیازە بەستێن بۆ دابەش بوونی ئەو وڵاتە خۆش بکات".

پۆڵ ئەیدوون دەیشڵێت درووستە کە ئەمریکا هێرەکانی خۆی لە سووریا هێشتووەتەوە بەڵام پشتگیریی ئەمریکا لە کوردەکانی سووریا تەنها لەباری سەربازییەوەیە و لە چوارچێوی بەرەنگاربوونەوەی دوژمنی هاوبەشە کە لە ژێر ناوی داعش یا دەوڵەتی ئیسلامیی عێراق و شام چالاکی دەکات، پێناچێت ئەمریکا لەوە زیاتر پشتگیری بکات لە ناوچەیێکی خۆبەڕێوەبەری کوردی کە شەرعیەتی نێودەوڵەتیشی نییە.

ئەو ڕۆژنامەوانە لە درێژەدا دەنووسێت ئەمریکا پێشتریش نەیویستووە لە دەسەڵاتی سیاسیی خۆی بۆ بەشدار کردنی کوردەکانی سووریا لە دانووستانەکانی ئاشتیی ژێنودا کەڵک وەربگرێت. ئەمریکا دووجار داخوازییەکەی ساڵح موسلێم، سەرکردەی پێشووی پارتی یەکێتیی دیموکراتیکی سووریای وەدەست گەیشتووە کە بۆ بەشداری لە کۆنفرانسەکاندا بووە بەڵام ڕەتی کردۆتەوە.

پۆڵ ئەیدوون زیادی دەکات ئەرمریکا ئەو سیستەمە فیداڵییەی بە ڕەسمیەت نەناسی کە پەیەدە لە ساڵی 2016دا ڕایگەیاند و ئەو حیزبە کوردییە ئەو هەنگاوەی وەکوو هەنگاوێکی گرینگ دەزانی بۆ دامەزراندنی دەوڵەتی فیدراڵیی لامەرکەزی.

پەیەدە بەردەوام جەخت لەوە دەکاتەوە کە نایەوەێت وڵاتێکی سەربەخۆ بۆ کوردەکانی سووریا دابمەزرێنێت بەڵکوو خوازیاری لامەرکەزییەت و خۆبەڕێوەبەریی زیاترە. تەنانەت ئەگەر ئەمریکا پشتگیری لە سیاسەتی دامەزرانی ناوچەیکێ یسەربەخۆ لەناوچەی ژێر دەسەڵاتی کوردەکاندا لە باکووری سووریا بکات ئەوە بە مانای دابەش کردنی سووریا نییە.

پۆڵ ئەیدوون لە کۆتاییدا دەنووسێت بە چاو خشاندنێک لەسەر پێشینەی مێژوویی 40 ساڵەی تەعامولی ئەمریکا لەگەڵ کوردەکانی عێراقیشدا بە ڕووناکی دەردەکەوێت کە قەد بە دوای دابەش کردنی عێراق و پشتگیری لە کوردەکان نەبووە.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 38830

Your Comment

You are replying to: .
captcha