دوورنواڕی ڕووبەڕووبوونەوەی پەکەکە و دەوڵەتی تورکیا لە باکووری عێراق

بەشی جیهان- جووڵەی سەربازیی دەوڵەتی تورکیا دژ بە هێزی پەکەکە لە باکووری عێراق ئێستاش بەردەوامە و نە دەوڵەتی عێراق و نە حیزبە کوردییەکانیش ناتوانن سوپای تورکیا لە باکووری عێراق بکەنە دەرەوە یان لانی کەم حەز بە ئەنجامدانی ئەو کارە ناکەن.

کوردپرێس:

چاودێرانی سیاسی دەڵێن ئێستاش تورکیا لە نێو خاکی عێراقەوە بەردەوامە لە ئەنجامدانی جووڵەی سەربازی دژ بە گەریلاکانی پەکەکە و دەوڵەتی عێراق و تەنانەت حیزبەکانی هەرێمی کوردستانیش یان حەز ناکە یان توانای ئەوەیان نییە کە سوپای سووریا لە نێو خاکی عێراق بکەنە دەرەوە.

پاش ئاگربڕ لەگەڵ پەکەکە و پاش سەرهەڵدانی کوودەتای 15ی جوولای 2015 و دوای ئەوەی کوردی سووریا لە باکووری ئەو وڵاتە و لە سنووری نێوان تورکیا و سووریا دەسەڵاتی زیادی کرد، تورکیا دڵەڕاوکێی پێ کەوت و هاوکات لەگەڵ داگیرکردنی کانتۆنی کوردنشینی عەفرین، لە نێو خۆی تورکیاش دەستی کرد بە جووڵەی سەربازیی فراوان دژ بە پەکەکە و لە زەمین و ئاسمانەوە هێرشی کردە سەر ئەو گرووپە.

تورکیا بە قووڵاییی 30 کیلۆمەتر هێزی ناردۆتە نێو خاکی هەرێمی کوردستان لە وڵاتی عێراق و لە چیای قەندیل نزیک بۆتەوە و هاوکات لە ڕێگای هێرشی ئاسمانییشەوە تۆپبارانی بارەگاکانی پەکەکە دەکات و هەوڵ دەدات بە هێرشی ئامانجداری خۆی سەرکردەکانی پەکەکە بکاتە ئامانج و نوونەکەشی تیرۆرکردنی زەکی شنگالی بوو کە لە ناوچەی ئێزدینشینی شنگال ڕووی دا.

بەرپرسانی تورکیا بەردەوام جەختیان لەوە کردۆتەوە کە بەنیازن پشتێنێکی ئەمنی لە باکووری سووریاوە تا باکووری عێراق دروست بکەن و بەو شێوازەش ببنە ڕێگر بۆ جووڵەی هێزی کوردی بەرەو تورکیا. زۆر جاریش وڵاتانی ڕۆژئاوا بە پاساوی ڕێوشوێنی ئەمنی و نیگەرانی لە ئەمنیەتی وڵاتی تورکیا بەرانبەر بەو هێرشانە بێدەنگ و بێ هەڵوێست بوون.

یەروان سەعید توێژەرێکی پەیمانگای ڕۆژهەڵاتی ناوەڕات بە ماڵپەڕی ئەحواڵی ئەمریکیی وتووە چەند مانگیکە تورکیا کەرەستە و هێزی سەربازیی لە باکووری عێراق جێگیر کردووە. ئەنقەرە چەندی ساڵە خۆی مەڵاس داوە بۆ ئوپەراسیۆنێکی بەرفراوان دژ بە پەکەکە. پێ دەچێت دەوڵەتی تورکیا بەنیازە پشتێنێکی ئەمنی لە سنووری خۆی و باکووری عێراق دروست بکات بۆ ئەوەی ڕێگرڕی بکات لە جووڵەی پەکەکە و کارتکەریی ئەو گرووپە لە سەر کوردی وڵاتی تورکیا.

ساڵی 1983 تورکیا و عێراق ڕێککەوتن لە سەر ئەوەی وڵاتی تورکیا مافی ئەوەی هەبێت تا قووڵاییی 20 کیلۆمەتری بۆ ڕاوەدوونانی هێرشبەران بێتە نێو خاکی عێراقەوە بەڵام عادل باخەوان توێژەری پێوەندیی نێودەوڵەتی لە پاریس لەو بارەیەوە وتوویەتی ئەو ڕێککەوتنە لە سەردەمی سەدام حوسێندا ئەنجام دراوە ئێستا کاری پێناکرێت و لە ساڵی 2003وە تا ئێستا هیچ دەوڵەتێکی عێراقی ڕازی نەبووە تورکیا بێتە نێو خاکی ێعراقەوە.

ناوبراو زیادی کرد: عێراق ئەو وڵاتەیە کە فەشەلی هێناوە و بڕوا ناکەم چ ئێستاش و چ لە داهاتووشدا هیچ دەوڵەتێکی عێراقی بوێرێت لانی کەم بۆ پاراستنی گیانی هاووڵاتییانی هەرێمی کوردستان کۆتایی بەو ڕێککەوتنە ئەمنییە بهێنێت.

ئومێد جوانڕۆ ڕۆژنامەنووسە و ژمارەی قوربانییە مەدەنییەکانی هێرشەکانی تورکیا لە هەرێمی کوردستانی تۆمار کردووە و وتوویەتی لە مانگی تەمووزدا 9 هاووڵاتیی هەرێمی کوردستان بەهۆی هێرشی سەربازیی تورکیاوە گیانیان لە دەست داوە و هەر لە هەمان مانگیشدا 13 هاووڵاتیی کورد بریندار بوون.

چەند سەرچاوەیێکی هەرێمی کوردستانیش وتوویەانە خەڵکی ناوچەکە گیرۆدە بوون بە هێرشی ئاسمانی و تۆپخانەکانی سوپای تورکیا و ڕۆژانە مەڕوماڵاتی و زەوی­وزار و بەروبوومی خەڵکی ناوچەکە لە ژێر هێرشەکانی تورکیا لەناو دەچێت.

یەحیا زوبەید وتەبێژی وەزارەتی بەرگریی عێراق بە بەشی کوردیی دەنگی ئەمریکای وتووە کاتێک بەرانبەر بەو هێرشانە دەنگ بەرز دەکەینەوە تورکیا دەڵێت ئێمە تەنها پەکەکە دەکەینە ئامانج بەڵام پێویستە ئەنقەرە ڕێز لە سەروەریی عێراق بگرێت.

لە ماوەی ڕابردوودا حکوومەتی هەرێمی کوردستان هەرگیز ناڕەزاییی بەرانبەر بەو هێرشانەی سوپای تورکیا دەرنەبڕیوە و چاودێرانی سیاسی پێشبینیی ئەوە دەکەن کە لە داهاتووشدا بەرانبەر بەو هێرشانە بێ هەڵوێست بێت. بەڵام عادل باخەوان وتوویەتی هەرێمی حوردستان دەیەوێت وەکوو دەسەڵاتێک لە سیستەمی ناوچەکە لەبەرچاو بگیردرێت هەر بۆیەش ئەگەر تەنانەت خەڵکی مەدەنی بکرێنە ئامانج لە بەرانبەر هێرشەکانی تورکیا بێ هەڵوێست دەبێت.

ناوبراو ئەوەشی زیاد کردووە کە هۆکاری دووهەم بۆ بێدەنگ بوونی هەولێر بەرانبەر بە هێرشەکانی سوپای تورکیا لە هەرێمی کوردستان ئەوەیە کە هەولێر مامەڵەی ئابووری لەگەڵ تورکیا دەکات و لە باری ئابوورییەوە وابەستەی ئەو وڵاتەیە و نیگەرانی ئەوەیە کە ئەگەر بێتوو دەنگ هەڵبڕێت تورکیا سزای ئابووریی بدات.

ژمارەیێک لە چاودێرانی سیاسی بڕوایان وایە ئەگەرچی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بە ئاشکرا هاوکاریی دەوڵەتی تورکیا ناکات بەڵام حیزبەکان هەرێم و بەتایبەت دوو حیزبی پارتی و یەکێتی دەتوانن یارمەتیدانی تورکیا بۆ بەرەنگاربوونەوەی پەکەکە بکەنە کارتی فشار بەرانبەر بە یەکتر یان بەرانبەر بە بەغدا.

News Code 38828

Your Comment

You are replying to: .
captcha