به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، شاخه‌وان عه‌بدوڵڵا ڕای‌گه‌یاند: "دۆخی که‌رکووک به پارتی نه‌بێت، به یه‌كێتی چاره‌سه‌ر ناكرێت. تا ئێستاش پارتی زۆرینه‌یه له ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركووكدا و ئه‌گه‌ر هه‌ڵبژاردنی مانگی ئایاری ئه‌مساڵی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراقی له که‌رکووک بایكۆت نه‌كردایه به دڵنیایییه‌وه زۆرینه‌ی كورسییه‌كانی ئه‌و پارێزگایه‌ی به‌ده‌ست ده‌هێنا بۆیه پۆستی پارێزگاری که‌رکووک مافی پارتییه".
جیا له‌وه‌ی دواجار پۆستی پارێزگاری که‌رکووک به‌ر چ لایه‌نێک ده‌كه‌وێت، شاخه‌وان عه‌بدوڵڵا بڕوای وایه مه‌رجی سه‌ركه‌وتنی پارێزگارێكی كورد پێكهێنانی هێزی هاوبه‌شه و له‌وباره‌یه‌وه گوتیشی: ئه‌گه‌ر پارێزگاری كورد له پارتی بێت یان له یه‌كێتی، هیچی پێناكرێت تا ئه‌وكاته‌ی هێزی هاوبه‌ش پێكنه‌یه‌ت بۆیه پێویسته هه‌موو لایه‌نه‌كان له ماوه‌ی یه‌ک مانگدا به مه‌به‌ستی پێكهێنانی ناوه‌ندی هه‌ماهه‌نگی هاوبه‌ش فشاره‌كانیان له‌سه‌ر به‌غدا چڕ بكه‌نه‌وه و هه‌تا ئه‌و هێزه هاوبه‌شه نه‌بێت پارێزگارێكی كارتۆنی هیچی پێناكرێت.
ئه‌و ئه‌ندامه‌ی خولی پێشووی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق، كه خه‌ڵكی شاری كه‌ركووكه، نموونه‌ی به‌وه هێنایه‌وه ئه‌گه‌ر سبه‌ی ڕۆژ به بێ پێكهێنانی هێزی هاوبه‌ش پارێزگاری که‌رکووک فه‌رمان بكات به لابردنی زێده‌ڕۆیییه‌كان، ئه‌وه‌ی پێویسته فه‌رمانه‌كه جێبه‌جێ بكه‌ن هه‌ریه‌ک له فه‌رمانده‌ییی ئۆپراسیۆنه‌كانی که‌رکووک و دژه‌تیرۆری عێراقین كه سه‌ر به حكوومه‌تی فیدراڵین و ڕاسته‌وخۆ فه‌رمان له به‌غدا وه‌رده‌گرن و له ژێر فه‌رمانی پارێزگاردا نین، یان ئه‌گه‌ر پارێزگاری كورد له كه‌ركووک ده‌ستبه‌كار بێت و بیه‌وێت ئه‌و عه‌ره‌به هاوردانه له‌سه‌ر زه‌وییه‌كانی كورد ده‌ربكات كه له ماوه‌ی ڕابردوودا ده‌ستیان به سه‌ردا گرتۆته‌وه، پێویسته فه‌رمانه‌كه له‌لایه‌ن پۆلیسی فیدراڵییه‌وه جێبه‌جێ بكرێت كه هه‌ر خۆیان ئه‌و عه‌ره‌بانه‌یان بردۆته ئه‌و گوندانه.
سه‌رچاوه: ڕادیۆ نه‌وا
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment