بەپێی هەواڵی کوردپرێس، مایکل جانسن، چاودێڕی مەسائیلی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە یادداشتێکدا کە لە ڕۆژنامەی گولف توودەی بڵاوی کردۆتەوە لەو باوڕەدایە کە تورکیا بەنیازە شوێنگیریی یارییەکەی خۆی بکات لە سووریا و بەرەنگار بوونەوە لەگەڵ هێزە کوردەکانی ئەو وڵاتە تەنها بیانووێکە.
ئەو چاودێڕە سیاسییە لەو باوڕەدایە ئامادە بوونی تورکیا لە سووریا بە بیانووی بەرەنگاربوونەوە لەگەڵ کوردەکان لێکەوتەی خراپی بووە کە دەتوانین ئاماژە بە داگیر کردنی عەفرن و جێگیر کردنی گرووپە توندئاژۆکان بکەین کە لە غووتەی ڕۆژهەڵاتەوە دەرکرا بوون و ئەوەش بووەتە هۆی ئازاردانی کوردەکانی ئەو ناوچەیە.
ناوبراو ئاماژ بەو کێشانە دەکات کە بۆ کوردەکانی عەفرین دورست بووە پاش داگیر کردنی لە لایەن تورکیا و سەربزیوانی پشتگیری کراو لە لایەن ئەو وڵاتەوە و دەنووسێت: ئەو سەربزیوانەی کە ئێستا کونترۆڵی عەفرینیان بە دەستەوەیە ڕێگری دەکە لە گەڕانەوەی ئەو کورد و عەرەبانەی کە خاوەنی ناوچەکەن.
مایکل جانسن ئاماژە دەدات بە ڕاپۆرتی ڕێکخراوە نێونەتەوەییەکانی مافی مرۆڤ لەباەری قەتڵ و دزی و دروست کردنی کێشە بۆ کوردەکان لە عەفرین و دەنووسێت: ئەوانەی کە ئێستا کونترۆڵی عەفرینیان بە دەستۆیە هەوڵی سڕینەوەی شۆناسی کوردی لەو ناوچە دەدەن.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment