وه‌رزی ڕنینی هه‌نار له‌ هه‌ڵه‌بجه‌+ وێنه‌

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- ساڵانه‌ له‌ مانگه‌کانی 10 و 11ی وه‌رزی پێگه‌یشتنی هه‌ناره‌ له‌ هه‌رێمی كوردستان، جووتیاران ده‌ست به‌ ڕنین و چنینه‌وه‌ی به‌رهه‌می ئه‌و ساڵه‌یان ده‌كه‌ن.

کوردپرێس: به‌رپرسانی فه‌رمانگه‌ی كشتوكاڵ و باخه‌وانان ئه‌مساڵ نیگه‌رانن له‌ كه‌می و ئه‌و نه‌خۆشییانه‌ی ڕوویان له‌ به‌رهه‌می هه‌نار كردوووه‌ له‌ ناوچه‌كه‌دا و ستار مه‌حموود به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی فه‌رمانگه‌ی كشتوكاڵی هه‌ڵه‌بجه‌ ده‌ڵێت "به‌هۆی گۆڕانكاریی كه‌شوهه‌وا كه‌ له‌ كۆتاییی وه‌رزی به‌هاری ئه‌مساڵ بڕێكی زۆر باران و ته‌زره‌ باریوه‌، به‌رهه‌می ئه‌مساڵی هه‌ناری ناوچه‌كه‌ به‌راورد به‌ ساڵانی ڕابردوو كه‌متر ده‌بێت".

به‌ گوێره‌ی نوێترین ئاماری فه‌رمانگه‌ی كشتوكاڵی هه‌ڵه‌بجه‌، له‌و سنووره‌دا 8 هه‌زار و 500 دۆنم باخی هه‌نار هه‌یه‌ و به‌رهه‌می ساڵانه‌ی ئه‌م باخانه‌ش ده‌گاته‌ نزیكه‌ی سێ‌ هه‌زار تۆن هه‌نار.

هه‌ڵه‌بجه‌ دیارترین ناوچه‌ی هه‌رێمی كوردستانه‌ بۆ هه‌نار، به‌رهه‌می هه‌ناری ئه‌و ناوچه‌یه‌ له‌ هه‌رێمی كوردستان ته‌نانه‌ت له‌ عێراق و جیهانیشدا نێوبانگی خۆی هه‌یه‌ به‌ جۆرێک له‌ ساڵی 2013 و له‌ پێشانگه‌یێكی تایبه‌ت له‌ به‌ریتانیا هه‌ناری هه‌ڵه‌بجه‌ له ‌نێو هه‌ناری نزیكه‌ی 100 وڵاتی جیهاندا باشترین بوووه‌.

سه‌رچاوه‌: ڕووداو

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 38783

Your Comment

You are replying to: .
captcha