به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ڕێکخراوی خاچی سووری نێوده‌وڵه‌تی له ڕاپۆرتێکیدا ئاماژه‌ی به‌وه کرد که له هێرشی چه‌کدارانی داعش له دوو ڕۆژی ڕابردوودا بۆ سه‌ر ناوچه‌کانی سنووری ڕۆژهه‌ڵاتی ڕووباری فورات تاوه‌کوو ئێستا 130 خێزانیان به گرووپ ده‌ستگیر کردوووه.
ڕێکخراوی خاچی سووری نێوده‌وڵه‌تی ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو که ئه‌و خێزانانه‌ی چه‌کدارانی داعش ده‌ستگیری کردوون ئاواره‌ی ناوچه‌ی ده‌یره‌زوور بوون و زۆربه‌یان ژن و منداڵن و پیاوه‌کانیان له شه‌ڕی سووریا له‌ده‌ست داوه.
ئه‌و ڕێکخراوه‌یه ئه‌وه‌شی ڕاگه‌یاندوووه که ئێستا ئه‌و خێزانانه له مه‌ترسیدا ده‌ژین و ئه‌گه‌ر هه‌یه له چه‌ند ڕۆژی ڕابردوودا له‌لایه‌ن چه‌کدرانی داعشه‌وه ڕووبه‌رووی کوشتن ببنه‌وه.
شایانی باسه؛ ماوه‌ی نزیکه‌ی یه‌ک مانگه شه‌ڕێکی قورس له ڕۆژهه‌ڵاتی ڕووباری فورات وه‌کوو یه‌کێک له دواناوچهکانی چه‌کدارنی داعش له نێوان هێزه‌کانی سووریای دیمکرات (هه‌سه‌ده) و چه‌کدرانی داعش ڕوو ده‌دات و به‌پێی ئاماره‌کانیش بێت ٣٧ که‌س له هێزه‌کانی هه‌سه‌ده و ٥٨ که‌سیش له چه‌کدارانی داعش کوژراون.
سه‌رچاوه: ئێن ئاڕتی
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment