به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، له به‌یاننامه‌که‌دا ڕێکخراوه‌کان داوا له به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆک کۆماری عێراق ده‌که‌ن به‌پێی ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ی ھه‌یانه پێویسته پارێزه‌ری ده‌ستوور بن و چاوپۆشی نه‌که‌ن له‌و ساخته‌کارییانه‌ی که له ھه‌ڵبژاردنی 30ی ئه‌یلوولی په‌رله‌مانی کوردستاندا ڕووی دا و بوووه ھۆی ئه‌وه‌ی ژماره‌یێک ھێز و لایه‌ن ده‌نگی زیاتر له ھه‌ڵبژاردنه‌کاندا به‌ده‌ست بھێنن.
ھه‌ر له به‌یاننامه‌که‌دا ئه‌وه‌شیان خستۆته‌ڕوو که ھه‌زاران ڕه‌گه‌زنامه‌ی ساخته له ھه‌ڵبژاردنه‌کاندا دروست کراوه، ئه‌مه جگه له ئه‌وه‌ی ساخته‌کارییێکی گه‌وره‌یه و ناوبانگی ھه‌رێمی کوردستان له عێراق و ناوبانگی عێراق له دنیادا له‌که‌دار ده‌کات و له ھه‌مان کاتیش‌دا به‌ھا بۆ ڕه‌گه‌زنامه‌ی عێراقی ناھێڵێته‌وه.
ڕوونیشیان کردوووه‌ته‌وه که دروست کردنی ئه‌م ڕێژه زۆره‌ی ڕه‌گه‌زنامه به‌ساخته، گرفت به دوای خۆیدا ده‌ھێنێت و ئاشته‌واییی کۆمه‌ڵایه‌تی ده‌خاته مه‌ترسییه‌وه و ھاووڵاتییانیش فێری ساخته‌کاری ده‌بن.
ڕێکخراوه‌کان ئه‌وه‌شیان ڕاگه‌یاندوووه که له ھه‌ڵبژاردنه‌کانی په‌رله‌مانی کوردستاندا سه‌دان سکاڵا له‌لایه‌ن ھێز و قه‌واره جیاجیاکانه‌وه تۆمار کراوه، ئه‌مه جگه له ڕاپۆرتی چاودێرانی نێوده‌وڵه‌تی و ڕێکخراوه‌کانی کۆمه‌ڵی مه‌ده‌نی که ئه‌م ڕاستییانه‌یان به ڕاشکاوی و به به‌ڵگه‌وه خستۆته‌ڕوو.
ڕێکخراوه‌کان ئه‌وه‌شیان باس کردوووه که له کاتی ڕه‌چاو نه‌کردن و به‌ده‌مه‌وه نه‌ھاتنی ئه‌م داوایه و ھهڵنهسانتان به‌و ئه‌رکه‌ی که سوێندتان پێی خواردوووه به مه‌به‌ستی پاراستنی ده‌ستوور و ڕێگری کردن له پێشێلکارییه ده‌ستوورییه‌کان، به‌پێی یاسای سزادانی عێراقی و چه‌ند یاسایێکیتری به‌رکار، وه‌کوو ھاوبه‌ش له‌و تاوانه‌ی کراوه سه‌یر ده‌کرێن که تیایاندا بکه‌ر و ھاوبه‌ش و چاوپۆشیکه‌ر له تاوان، به تۆمه‌تبار ده‌ژمێردرێن.
ناوی ڕێکخراوه‌کان:
1. ئینستتیوتی په‌ی بۆ په‌روه‌رده و گه‌شه‌پێدان (PAY)
2. په‌یمانگای په‌ره‌پێدانی یاسایی (ILDK)
3. ڕێکخراوی فیوچه‌ر
4. ڕێکخراوی ھه‌ڵوێست
5. په‌یمانگای ناوین بۆ په‌یوه‌ندی نێوده‌وڵه‌تی NIIR
6. ئینستتیوتی برادۆست بۆ گه‌شه‌پێدان BID
7. ڕێکخراوی سکاڵا بۆ پرسه‌کانی ژنان
8. ڕێکخراوی دیمه‌ن بۆ پرسه کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کان
9. ڕێکخراوی گه‌یاندن بۆ چالاکییه دیموکراسیه‌کان و مافی مرۆڤ
10. ڕێکخراوی یه‌کگرتووی خوشکانی ئیسلامی کوردستان
11. ڕێکخراوی پایته‌ختی ئاشتی
12. تۆڕی لیده‌ر بۆ پێگه‌یاندنی سه‌رکرده
13. په‌یمانگه‌ی بیروڕا بۆ توێژینه‌وه‌ی زانستی.
14. په‌یمانگه‌ی ستراتیجی بۆ پرسی دیپلۆماسی.
15. ڕێکخراوی مافی تۆ بۆ گه‌شه‌پێدانی کۆمه‌لایه‌تی.
16. ڕێکخراوی چالاکییه ڕۆشنبیرییه‌کانی که‌کۆن.
17. ڕێکخراوی ڕێساز بۆ په‌ره‌پێدانی توانا مرۆیییه‌کان.
18. ڕێکخراوی مایک میدیا.
19. ڕێکخراوی ئیڤهرێست بۆ داکۆکی له مافه گشتییه‌کان.
20. ڕێکخراوی شلێر بۆ په‌ره‌پێدانی گه‌شتوگوزاری ژینگه‌یی.
21. ڕێکخراوی ھه‌ناسه بۆ په‌ره‌پێدانی ژینگه.
22. ڕێکخراوی نیو کوردستان بۆ په‌یوه‌ندییه نێوده‌وڵه‌تییه‌کان.
23. ڕێکخراوی گه‌شه‌پێدانی تواناکانی فێرخوازان.
24. ڕێکخراوی پێنووس بۆ پرسه په‌روه‌رده‌یییه‌کان.
25. ڕێکخراوی بسمهی ڕۆشنبیری.
26. ئه‌کادیمیایی ئینگلیزی کوردی بۆ په‌روه‌رده و ڕاھێنان.
27. تۆری ھاوپه‌یمانی ڕێکخراوه ناحکومییه‌کانی کوردستان.
28. ڕێکخراوی ئایدیا بۆ دیموکراسی و ھۆشیاری کۆمه‌ڵگا.
29. ڕێکخراوی ڕێگه‌ی لاوان بۆ ڕاھێنان و هه‌لی کار.
30. ڕێکخراوی ستاره بۆ په‌ره‌پێدانی زانستی.
ھه‌ڵبژاردنی خولی پێنجه‌می په‌رله‌مانی کوردستان له ٣٠ی مانگی ڕابردوودا به‌ڕێوه چوو و تا ئێستا ئه‌نجامی به‌راییی ٨٥% ده‌نگه‌کان له‌لایه‌ن کۆمیسیۆنی باڵای ھه‌ڵبژاردن و ڕاپرسیی ھه‌رێمه‌وه ئاشکرا کراوه و نزیکه‌ی ٢٢٥ سندوقی ده‌نگدانیش قردێله‌ی سووری لێ دراوه و ئه‌نجامی کۆتاییی ھه‌ڵبژاردنه‌که رانه‌گه‌یه‌نراوه.
سه‌رچاوه: میدیاکانی هه‌رێمی کوردستان
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment