به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ڕۆژی یه‌کشه‌ممه ١٤ی١٠ی ٢٠١٨ له سه‌لاحه‌ددین مه‌سعوود بارزانی پێشوازی له سه‌ید عه‌ممار حه‌کیم و شاندێکی باڵای هاوپه‌یمانیی ئیسلاح کرد.
له دیداره‌كه‌دا شاندی میوان ڕۆڵ و پێگه‌ی مه‌سعوود بارزانی و پارتی دیموكراتی كوردستانیان له مێژوو و ئێستا و داهاتووی كوردستان و عێراق به‌رز نرخاند و جه‌ختیان کرده‌وه که عێراق پێویستی به کردنه‌وه‌ی په‌ڕه‌یێکی نوێی په‌یوه‌ندیی دۆستانه له نێوان هه‌رێم و به‌غدا هه‌یه و پێویسته كێشه‌كانی نێوان هه‌رێم و به‌غدا چاره بکرێن.
هه‌روه‌ها ڕایانگه‌یاند که ئه‌وان پێشتریش ته‌ئکیدیان کردۆته‌وه پشتیوانیی له‌و سێ بنه‌مایه ده‌که‌ن که مه‌سعوود بارزانی وه‌ک بنچینه‌ی په‌یوه‌ندیی نێوان هه‌رێم و به‌غدا ناساندوویه‌تی که بریتین له ته‌وافوق و شه‌راکه‌تی ڕاسته‌قینه و هاوسه‌نگی.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا مه‌سعوود بارزانی وێڕای به‌خێرهێنانی شاندی میوان ڕۆشنایی خسته سه‌ر په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌رێم و به‌غدا و به شاندی میوانی ڕاگه‌یاند که گه‌لی كوردستان خاوه‌نی دۆزێكی ڕه‌وایه، ئه‌وه‌ی لای ئێمه گرینگه دۆزی ڕه‌وای گه‌له‌که‌مان و چاره‌سه‌رکردنی ئه‌و پێشێلکارییانه‌یه که له ڕابردوودا به‌رانبه‌ر مافه ڕه‌واکانی گه‌له‌که‌مان کراوه بۆ ئه‌وه‌ش پێویسته میکانیزمی ڕوون و گه‌ره‌نتیی پابه‌ندبوون به شه‌راکه‌تی ڕاسته‌قینه و ته‌وافق و هاوسه‌نگی هه‌بێت.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60113
Your Comment