یان كۆبیچ: یه‌كێتی رۆڵێكی گه‌وره‌ له‌ حوكمڕانیی هه‌رێم بگێڕێت

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- جێگری سکرتێری گشتیی یه‌کێتیی نیشتمانیی کوردستان و نێرده‌ی تایبه‌تی سکرتێری گشتیی نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتوووه‌کان له‌ سلێمانی کۆ بوونه‌وه‌.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ 14-10-2018 كۆسره‌ت ره‌سووڵ عه‌لی جێگری سكرتێری گشتیی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له ‌شاری سلێمانی پێشوازی كرد له‌ یان كۆبیچ نێرده‌ی تایبه‌تی سكرتێری گشتیی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتوووه‌كان.

سه‌ره‌تای دیداره‌كه‌ به‌ پیرۆزبایی له‌ یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان ده‌ستی پێكرد كه‌ كاندیدی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان توانیی متمانه‌ی په‌رله‌مانی عیراق به‌ده‌ست بهێنێت و هه‌ردوولا هیوایان خواست سه‌ركه‌وتوو بێ له‌ كاره‌كان و پارێزه‌ری ده‌ستووری عیراق بێت.

ته‌وه‌رێكی‌تری دیداره‌كه‌ گفتوگۆ كردنی چڕ بوو له‌باره‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كانی په‌رله‌مانی كوردستان و ئه‌گه‌ره‌كانی به‌رده‌م پێكهێنانی حكوومه‌تی ئاینده‌ی هه‌رێمی كوردستان و هه‌ردوولا جه‌ختیان له ‌ڕۆڵ و پێگه‌ی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان كرده‌وه ‌و هیوایان خواست یه‌كێتی ڕۆڵێكی گه‌وره‌ بگێڕێ له‌ حوكمڕانی هه‌رێمی كوردستاندا.

پێكهێنانی حكوومه‌تی نوێی عیراق و به‌شداریی سه‌رجه‌م لایه‌نه‌كان له‌ حكوومه‌ته‌كه‌ ته‌وه‌رێكی‌تری دیداره‌كه‌ بوو، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ هه‌ردوولا هاوڕا بوون له‌سه‌ر به‌شداریی كارای كورد له‌ حكوومه‌تی داهاتوو به ‌جۆرێک كه‌ بتوانێت كۆتایی به‌ كێشه‌كانی ڕابردووی نێوان هه‌رێم و به‌غدا بهێنێت و مافه‌ ده‌ستوورییه‌كانی سه‌رجه‌م پێكهاته ‌و نه‌ته‌وه‌ جیاوازه‌كان پارێزراو بێت.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60113

News Code 38767

Your Comment

You are replying to: .
captcha