هه‌سه‌ده‌: له‌ 24 كاتژمێری ڕابردوودا 105 چه‌كداری داعش كوژراون

به‌شی سووریا- ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی هێزه‌كانی سووریای دیموكرات (هه‌سه‌ده‌) ڕای‌گه‌یاندوووه‌: له‌ شه‌ڕ و پێكدادانه‌كانی 24 كاتژمێری ڕابردوودا له‌ ڕۆژهه‌ڵاتی فوڕات شه‌ڕڤانانیان گورزی قورسیان له‌ داعش داوه‌ و 105 چه‌كداری داعش كوژراون.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی هه‌سه‌ده‌ له‌ ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماری 24 كاتژمێری ڕابردووی دوایین هه‌ڵمه‌تی كۆتایی هێنان به‌ داعشی له‌ ده‌یره‌زوور و ڕۆژهه‌ڵاتی ڕووباری فوڕاتی بڵاو كرده‌وه‌ و رایگه‌یاند که‌ داعش به‌ سوود وه‌رگرتن له‌ كه‌شی ته‌پوتۆزاوی هێرشی له‌ دژی سه‌نگه‌ره‌كانیان ئه‌نجام داوه‌ و شه‌ڕڤانه‌كانمان به‌ توندی به‌رپه‌رچیان داونه‌ته‌وه‌ و له‌ ئاكامی ئه‌وه‌شدا ده‌یان چه‌کداری ئه‌و گرووپه‌ كوژراون و بریندار بوون.

ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو که‌ چه‌كدارانی داعش به‌ دۆشكه‌ و ماتۆرسكلێتی بۆمبڕێژكراو هێرشیان كردوووه‌ته‌وه‌ و جارێكی دیكه‌ تێكشكێنراون و كوژراو و بریندارێكی زۆریان داوه‌، هاوكات فڕۆكه‌كانی هاوپه‌یمانیی نێوده‌وڵه‌تیی دژی داعش، بنكه‌ و باره‌گا‌كانی داعشیان بۆردومان كردوووه‌ و زیانی زۆری مادی و گیانیان لێداون.

هه‌سه‌ده‌ ده‌شڵێت: له ‌ماوه‌ی 24 كاتژمێری ڕابردووی شه‌ڕ و پێكدادانه‌كاندا 105 چه‌كداری داعش كوژران و هه‌روه‌ها له‌ سێ ڕۆژی ڕابردوودا 177 چه‌كدار كوژراون.

سه‌رچاوه‌: خه‌ندان

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 38759

Your Comment

You are replying to: .
captcha