به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ئه‌مڕۆ شه‌ممه 14ی تشرینی یه‌که‌می 2018 شاندی باڵای سوننه و شیعه له‌گه‌ڵ شاندی پارتی گفتوگۆ له‌باره‌ی پێكهێنانی حكوومه‌تی نوێی عێراق و به‌شداریی پارتی ده‌كه‌ن له حكوومه‌تی داهاتووی عێراق.
شانده‌كه‌ی شیعه و سوننه‌كانی عێراق به سه‌رۆكایه‌تیی عه‌ممار حه‌كیم سه‌رۆكی ره‌وتی حیكمه، ساڵح موتڵه‌گ و خالد عوبه‌یدی و هه‌روه‌ها نوێنه‌ری حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆک وه‌زیرانی ئێستای عێراقی تێدایه.
بڕیاره ئه‌مڕۆ شاندی باڵای شیعه و سوننه له‌گه‌ڵ شاندێكی باڵای پارتی به سه‌رۆكایه‌تیی مه‌سعوود بارزانی سهرۆكیا پارتی دیموكراتی كوردستان كۆ ببێته‌وه.
سه‌رچاوه: خه‌ندان
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment