شاندێكی باڵای شیعه‌ و سوننه‌ گه‌یشته‌ هه‌ولێر

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- شاندێكی باڵای شیعه‌ و سوننه‌كانی عێراق به‌ سه‌رۆكایه‌تیی عه‌ممار حه‌كیم گه‌یشته‌ شاری هه‌ولێر و له‌گه‌ڵ شاندێكی پارتی دیموكراتی كوردستان كۆ ده‌بنه‌وه‌.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ 14ی تشرینی یه‌که‌می 2018 شاندی باڵای سوننه‌ و شیعه‌ له‌گه‌ڵ شاندی پارتی گفتوگۆ له‌باره‌ی پێكهێنانی حكوومه‌تی نوێی عێراق و به‌شداریی پارتی ده‌كه‌ن له‌ حكوومه‌تی داهاتووی عێراق.

شانده‌كه‌ی شیعه‌ و سوننه‌كانی عێراق به‌ سه‌رۆكایه‌تیی عه‌ممار حه‌كیم سه‌رۆكی ره‌وتی حیكمه‌، ساڵح موتڵه‌گ و خالد عوبه‌یدی و هه‌روه‌ها نوێنه‌ری حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆک وه‌زیرانی ئێستای عێراقی تێدایه‌.

بڕیاره‌ ئه‌مڕۆ شاندی باڵای شیعه‌ و سوننه‌ له‌گه‌ڵ شاندێكی باڵای پارتی به‌ سه‌رۆكایه‌تیی مه‌سعوود بارزانی سه‌رۆكیا پارتی دیموكراتی كوردستان كۆ ببێته‌وه‌.

سه‌رچاوه‌: خه‌ندان

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 38757

Your Comment

You are replying to: .
captcha