نێچیرڤان بارزانی: داعش هێشتا مه‌ترسييه‌كى راسته‌قينه‌يه‌ و هه‌ڕه‌شه‌ له‌ ئارامى و سه‌قامگيريى عێراق دەکات

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سەرۆکی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند "دووباره‌بوونه‌وه‌ى به‌رده‌وام و فراوان بوونى په‌لاماره‌كانى تيرۆریستان‌، ئه‌و راستييه‌ ده‌سه‌لمێنێت كه‌ داعش هێشتا مه‌ترسييه‌كى راسته‌قينه‌يه‌ و هه‌ڕه‌شه‌ له‌ ئارامى و سه‌قامگيريى وڵات ده‌كات."

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، شەوی رابردوو لە بەرزاییەکانی زورگەزراو لە سنووری شارۆچکەی پردێ داعش هێرشی کردەسەر هێزەکانی پێشمەرگەی هەرێمی کوردستان و بەهۆیەوە دوو پێشمەرگە گیانیان لەدەست دا.

نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە بەشێکی پەیامەکەیدا لەبارەی ئەو هێرشەوە نووسیویەتی: دووباره‌بوونه‌وه‌ى به‌رده‌وام و فراوان بوونى په‌لاماره‌كانى داعش لەو ناوچانە ئه‌و راستييه‌ ده‌سه‌لمێنێت كه‌ داعش هێشتا مه‌ترسييه‌كى راسته‌قينه‌يه‌ و هه‌ڕه‌شه‌ له‌ ئارامى و سه‌قامگيريى وڵات ده‌كات، بۆيه‌ ده‌بێ به‌ ئيراده‌ و ده‌ستێكى پۆڵايينه‌وه‌، به‌ هاوكاری و هه‌ماهه‌نگيى پێشمه‌رگه‌ و سوپاى عێراق و هێزه‌ ئه‌منييه‌كان و به‌ پشتگيريى هاوپه‌يمانيى نێوده‌وڵه‌تى تا له‌ناوبردنى يه‌كجارييان، رووبه‌ڕوو و به‌ره‌نگاريان ببينه‌وه‌".

News Code 3875

Your Comment

You are replying to: .
captcha