موسه‌ننا ئه‌مین: حکوومه‌تی عێراق له‌ یاسای بودجه‌ی 2019 هه‌ڵه‌بجه‌ی وه‌ک پارێزگار ئه‌ژمار نه‌کردوووه‌

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- په‌رله‌مانتارێکی فراکسیۆنی یه‌کگرتوو ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌کات که‌ ئه‌و حیزبه‌ ڕه‌شنووسی یاسادی بودجه‌ی 2019 ڕه‌ت ده‌کاته‌وه‌ و ڕایده‌گه‌ێنێت "مایه‌ی سه‌رسوڕمانه‌ حکوومه‌تی عێراق ئاماده ‌نه‌بوووه‌ وه‌کوو پارێزگایێک مامه‌ڵه‌ له‌گه‌ڵ پارێزگای هه‌ڵه‌بجه‌دا بکات".

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ڕۆژی شه‌ممه‌ 13ی تشرینی یه‌که‌می 2018 موسه‌ننا ئه‌مین په‌رله‌مانتاری عێراق و سه‌رۆکی فراکسیۆنی یه‌کگرتوو ڕایگه‌یاندوووه‌ "له کاتێکدا که‌ حکوومه‌تی عێراق ڕه‌شنووسی یاسای بودجه‌ی 2019ی ئاماده‌ کردوووه‌، ئه‌وه‌ی مایه‌ی سه‌رسوڕمانه‌ بۆ جارێکی دیکه‌ حکوومه‌تی عێراقی ئاماده ‌نه‌بوووه‌ وه‌کوو پارێزگایێک مامه‌ڵه‌ له‌گه‌ڵ پارێزگای هه‌ڵه‌بجه‌دا بکات".

موسه‌ننا ئه‌مین ئاماژه‌ی به‌وه‌ش داوه‌ "ئه‌م مامه‌ڵه‌یه‌ی حکوومه‌تی عێراق و پشتگوێ خستنی پارێزگای هه‌ڵه‌بجه‌ ڕه‌ت ده‌که‌ینه‌وه‌، ساڵی ڕابردوو له‌ کاتێکدا حاڵه‌تێکی له‌م شێوه‌یه‌ ڕووی دایه‌وه‌ ڕووبه‌ڕوو له‌ ناو کۆبوونه‌وه‌یێکدا به‌ حه‌یده‌ر عبادی سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراقم وت "تۆ به‌ چ حه‌قێک وه‌کوو پارێزگا مامه‌ڵه‌ له‌گه‌ڵ هه‌ڵه‌بجه‌دا ناکه‌یت؟ له ‌کاتێکدا به‌ حه‌قی ده‌ستوور هه‌ڵه‌بجه‌ پارێزگایه‌".

سه‌رۆکی فراکسیۆنی یه‌کگرتوو ئه‌وه‌شی وتوووه‌ "هه‌ر بۆیه ئێمه‌ ئه‌م ڕه‌شنووسه‌ی بودجه‌ی 2019 ڕه‌ت ده‌که‌ینه‌وه‌ و کار ده‌که‌ین له‌پێناو جێگیرکردنی ئیستیحقاق و مافه‌ دارایییه‌کانی هاووڵاتییانی پارێزگای هه‌ڵه‌بجه‌ و هاووڵاتیانی هه‌رێمی کوردستان به‌ بێ جیاوازی".

سه‌رچاوه‌: شارپرێس

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 38749

Your Comment

You are replying to: .
captcha