کوردپرێس:
حسێن ئیسماعیل لەو بارەیەوە بە ئاژانسی هەواڵی مەعلوومەی عێراقی وتووە پارتی دیموکراتی کوردستان ساختەکاریی کردووە لە ناسنامەی مردوو و موسافیر و ئەو کەسانەی دژی بەشداری کردنی هەڵبژاردن بوون و ئەو ڕەگەزنامانەی بەکار هێناوە بۆ زیادکردنی دەنگەکان بە قازانجی خۆی.
ئیسماعیل زیادی کرد: ژمارەی ئەو ڕەگەزنامانەی پارتی لە هەڵبژاردنی پەڕلەمانی کوردستاندا بۆ زیادکردنی دەنگ بە قازانجی خۆی بەکاری هێناوە زیاتر لە 200 هەزار تەزکەرە بووە و کۆمەڵی ئیسلامیی کوردستان بە بەڵگەی بڕواپێکراو لای وەزارەتی ناوخۆی عێراق سکاڵای دژ بە پارتی تۆمار کردووە.
ناوبراو گوتیشی ئەو ساختەکارییەی پارتی ڕێژەی بەشداری لە هەڵبژاردنیشی گۆڕی لە بەر ئەوەی ڕێژەی بەشداری سەدا 40 بوو بەڵام بەو ساختەکارییەی پارتییەوە گەیشتە سەدا 60.
Your Comment