به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ئه‌فراسیاو کامیل وته‌بێژی پۆلیسی که‌رکووک ڕایگه‌یاند: شه‌وی شه‌ممه 13ی تشرینی یه‌که‌می 2018 کاتژمێر ٨:٢٠ خوله‌ک ته‌قینه‌وه‌یێک له شه‌قامی قودس له گه‌ڕه‌کی مه‌حموودییه و له‌سه‌ر ڕێگای که‌رکووک- به‌غدا ڕووی داوه و به‌و هۆیه‌وه 4 هاووڵاتی بریندار بوون و زه‌ره‌ر و زیان به ناوچه‌که‌ش گه‌یشتوووه.
ناوبراو ڕاشیگهیاندوووه "ته‌قینه‌وه‌که به‌هۆی ئۆمبێلێکی جۆری ئۆپڵه‌وه بوووه و ئێستاش هێزه‌کانی پۆلیس خه‌ریکی لێکۆڵینه‌وه‌که له ڕووداوه‌که‌ن".
دژه‌تیرۆری عێراقیش له ڕێگای ڕاگه‌یێندراوێکه‌وه ڕایگه‌یاند که دوو که‌سیان به تۆمه‌تی ئه‌نجامدانی ته‌قینه‌وه‌که‌ی شه‌وی ڕابردووی که‌رکووک ده‌ستگیر کردوووه.
دژه تیرۆری عێراق له‌و ڕاگه‌یێندراوه‌دا ئاماژه‌ی به‌وه کردوووه که له گه‌ڕه‌کی ته‌په‌ی شاری که‌رکووک گه‌مارۆی ماڵێکیان داوه که "تیرۆریسته‌کانی" تێدا بوووه و له ڕووبهڕوونهوهیێکدا توانیویانه دوو که‌سیان ده‌ستگیر بکه‌ن.
ئه‌وه‌شیان ڕاگه‌یاندوووه: ئه‌و دوو که‌سه‌ی ده‌ستگیرکراون عه‌ره‌بن و تۆمه‌تبارن به ته‌قینه‌وه‌که‌ی ئه‌مشه‌وی شه‌قامی قودسی گه‌ڕه‌کی مه‌حموودییه له که‌رکووک. ئه‌و دوو که‌سه ماوه‌یێکه خانوویێکیان له گه‌ڕه‌کی ته‌په‌ی ڕه‌حیم ئاوای که‌رکووک به‌کرێ گرتوووه بۆ کاری "تیرۆریستی".
سه‌رچاوه: میدیاکانی هه‌رێمی کوردستان
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment