بەپێی هەواڵی کوردپرێس، حه‌كیم عوبێد ئه‌ندامی جڤاتی نیشتیمانیی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان ڕایگه‌یاند: "تا ئێستا له‌ناو بزووتنه‌وه‌ی گۆڕاندا هیچ گفتوگۆیێک له‌باره‌ی وه‌رگرتنی هیچ پۆستێک له حكوومه‌تی هه‌رێمدا نه‌كراوه و جڤاتی نیشتیمانیی بزووتنه‌وه‌كه‌ش هیچ كۆبونهوهیێكی لهوبارهوهیهوه ئه‌نجام نه‌داوه".
ناوبراو وتیشی: "گفتوگۆ نه‌كردنی بزووتنه‌وه‌كه ده‌رباره‌ی وه‌رگرتنی پۆست له حكوومه‌تی هه‌رێمدا ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان تا ئێستا بڕیاری یه‌كلاكه‌ره‌وه‌ی له‌باره‌ی چوونه ناو حكوومه‌ت یان بایكۆت نه‌كردنیه‌وه نه‌داوه، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش چاوه‌ڕوانی ڕاگه‌یاندنی ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانین".
ئه‌ندامه‌كه‌ی جڤاتی نیشتیمانیی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان ڕه‌تیش كرده‌وه هیچ ڕێككهوتنێک له نێوان پارتی و بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان له‌باره‌ی پێدانی پۆستی جێگری سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێم به‌گۆڕان كرابێت.
سەرچاوە: SNN
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment