بێستوون عادڵ: یه‌كێتى كاندیدى بۆ وه‌زاره‌تێكى خزمه‌تگوزارى ده‌بێت

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- په‌رله‌مانتارى پێشووى یه‌كێتى له‌ به‌غدا ده‌ڵێت: "له‌ دوو ڕۆژى داهاتوودا پۆسته‌ وه‌زارییه‌كانی حكوومه‌تى عێراق یه‌كلایى ده‌بنه‌وه‌ و یه‌كێتییش كاندیدى بۆ وه‌زاره‌تێكى خزمه‌تگوزارى ده‌بێت".

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، بێستوون عادل له‌ ڕاگه‌یه‌ندراوێكی رۆژنامه‌وانیدا ئاشكرای كردوووه:‌ "دواى ئه‌وه‌ى د. عادل عه‌بدولمه‌هدى سه‌رۆک وه‌زیرانى ڕاسپێردراو ده‌رگاى خۆپاڵاوتنى ئه‌لیكترۆنى بۆ هاووڵاتیان كرده‌وه‌ تا پۆسته‌ وه‌زاریه‌كان پڕ بكه‌نه‌وه‌، قۆناغى دواتر دابه‌ش كردنى وه‌زاره‌ته‌كان ده‌بێت به ‌سه‌ر كوتله‌ سیاسییه‌كاندا".

ناوبراو ئاماژه‌ى به‌وه‌ش داوه‌: له‌ خولى سێیه‌مى په‌رله‌مانى عێراقدا پشكى یه‌كێتى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى و بازرگانى بوو پێش ئه‌وه‌ى وه‌زاره‌ته‌كان یه‌كبگرن و دواتریش وه‌زاره‌تى ڕۆشنبیرى وه‌رگرت. ئێستاش پاڵێوراوى خۆى ده‌بێت بۆ وه‌رگرتنى وه‌زاره‌تێكى خزمه‌تگوزارى له‌ كابینه‌ى حكوومه‌تى داهاتووى عێراقدا.

له ‌ئێستادا كاتى پێشكه‌شكردنى فۆرمى ئه‌لیكترۆنى بۆ بوون به‌ وه‌زیر له‌ كابینه‌ی نوێی حكوومه‌تی عێراقدا كۆتایی هاتوووه كه‌ زیاتر له‌ 15 هه‌زار كه‌س داواكارییان پێشكه‌ش كردوووه‌ و له‌و ژماره‌یه‌ش 601 پاڵێوراو دیاری كراون بۆ قۆناغى داهاتووى یه‌كلاكردنه‌وه‌ی كه‌سانى شیاو بۆ وه‌رگرتنی پۆسته‌ وه‌زاریه‌كان.

سه‌رچاوه‌: ڕادیۆ نه‌وا

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 38724

Your Comment

You are replying to: .
captcha