به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، تورکیا چه‌ندین جار ناڕه‌زایه‌تی ده‌ربڕیوه هه‌مبه‌ر جێبه‌جێ نه‌کردنی ڕێککه‌وتنی ئه‌نقه‌ره و واشنتۆن له‌باره‌ی چوونه‌ده‌ره‌وه‌ی به ته‌واوه‌تی هێزه کوردییه‌کانی سووریا له شاری مه‌نبه‌ج و چوونیان به‌ره‌و ڕۆژهه‌ڵاتی ڕووباری فورات. تورکیا هه‌ڕه‌شه‌ی کردوووه که ئیزن نادات کورد له باکووری سووریا و له نزیکی سنووره‌کانی تورکیا نیمچه ده‌وڵه‌تێک دابمه‌زرێنێت.
ڕۆژی هه‌ینی 12ی تشرینی یه‌که‌می 2018 ڕه‌جه‌ب ته‌ییب ئه‌ردۆغان هۆشداری دا که هێرشی سه‌ربازی بۆ سه‌ر هێزه کوردییه‌کانی سووریا نزیکه که به‌شی ڕۆژهه‌ڵاتی ڕووباری فوراتیان له‌ژێر کۆنتڕۆڵدایه و ئه‌گه‌ر ئه‌و کاره ئه‌نجام بدرێت سێیه‌مین ئۆپه‌راسیۆنی سه‌ربازیی تورکیا له سووریا ده‌ست پێده‌کات که دوو ئۆپه‌راسیۆنیان هێرشی ڕاسته‌وخۆ بۆ سه‌ر هێزه کوردییه‌کانی سووریا یان یه‌په‌گه ده‌بێت. تورکیا سه‌ره‌تای ساڵی 2018 ئۆپه‌راسیۆنی سه‌ربازی دژ به هێزه‌کانی کوردی سووریا له ناوچه‌ی کوردنشینی عه‌فرین له باکووری سووریا ده‌ست پێ‌کرد و 20ی مارچی 2018 ئه‌و ناوچه‌یه‌ی له ژێر کۆنتڕۆڵی کورد ده‌رهێنا.
بلوومبێرگ له شرۆڤه‌ی هه‌ڕه‌شه نوێکانی ئه‌ردۆغان ده‌نووسێت: ئه‌گه‌ر ئه‌ردۆغان بیه‌وێت هه‌ڕه‌شه‌ی خۆی دژ به کورده‌کان جێبه‌جێ بکات مومکینه شه‌ڕ و پێکدادانی ڕاسته‌وخۆی سه‌ربازی له نێوان ئه‌مریکا و تورکیا له ناوچه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی فورات ڕوو بدات چوونکه هێزی ئه‌مریکا که به هاوپه‌یمانی کورد دێته ئه‌ژمار له‌و ناوچه‌یه‌دا جێگیر بوونه.
تورکیا و ئه‌مریکا ناکۆکی و ململانێیێکی زۆریان هه‌یه که یه‌کێکیان پشتیوانیی ئه‌مریکا له کوردی سووریایه. ئیلنوور چۆیک ڕاوێژکاری باڵای ڕه‌جه‌ب ته‌ییب ئه‌ردۆغان له وتارێک که له ڕۆژنامه‌ی سه‌باح بڵاو کراوه‌ته‌وه ناکۆکیی بنه‌ڕه‌تیی تورکیا له‌گه‌ڵ ئه‌مریکا به پشتیوانیی واشنتۆن له هێزه کوردییه‌کانی سووریا وه‌سف ده‌کات که به بۆچوونی چۆیک ئه‌و هێزانه شوێنکه‌وتووی په‌که‌که‌ن و ئه‌و ناکۆکییانه به ئازادکرانی قه‌شه برونسۆنی ئه‌مریکا له‌لایه‌ن تورکیاوه کۆتایی پێ نایێت.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment