به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ئه‌مڕۆ شه‌ممه 13ی تشرینی یه‌که‌می 2018 له میانى مه‌راسیمى ساڵیادى دامه‌زراندنى ئه‌نجومه‌نى باڵاى ئیسلامیی عێراق، د. به‌رھه‌م ساڵح له سه‌ره‌تای وته‌که‌یدا پیرۆزباییی خۆی ئاراسته‌ی سه‌رکردایه‌تی ئه‌نجومه‌نی باڵای ئیسلامیی عێراق کرد و سه‌باره‌ت به ڕه‌وشی ئێستای عێراق ڕوونی کرده‌وه ھه‌مووان مافی ئه‌وه‌یان ھه‌یه شانازی به ڕابردووی خۆیان بکه‌ن به‌ڵام ناکرێت چاو له په‌نگ خواردنه‌وه‌ی مه‌ترسیداری کێشه‌کانی به‌رده‌م سیسته‌می سیاسییه بپۆشرێت یان له بیر بکرێت و کێشه‌کانی به‌سره په‌یامێکی ئاشکرایه بۆ ئاسته‌نگه‌کانی سیسته‌می حوکمڕانی عێراق .
به‌رهه‌م ساڵح وتیشی: "ناکرێت سه‌رکرده‌کانی ئه‌م وڵاته ھه‌ر شانازی بکه‌ن به‌وه‌ی له ڕابردوودا چی ده‌ستکه‌وتێکیان به‌ده‌ستھێناوه یان چی قوربانییێکیان داوه، به‌ڵکوو گه‌له‌که‌مان حوکمڕانییێکی باشتری ده‌وێت و له ڕاستیشدا شایسته‌ی ژیانێکی باشتره له ژیانی ئه‌مڕۆی."
ناوبراو ئاماژه‌ی کرد به‌وه‌ی په‌یامی ھه‌ڵبژاردنه‌کانی ڕابردووی په‌رله‌مانی عێراق و خۆپیشاندانه‌کانی به‌سره و کێشه‌کانی ئاوه‌دانکردنه‌وه‌ی عێراق و ھیوای ھاووڵاتییان بۆ ژیانێکی باشتر و حوکمڕانییێکی باشتر، وا ده‌خوازێت ده‌سه‌ڵاتدارانی عێراق به شێوه‌یێکی باشتر ئه‌رکه‌کانیان به‌جێبھێنن.
دوکتۆر به‌رهه‌م ساڵح سه‌باره‌ت به پێک‌ھێنانی حکوومه‌تی نوێی عێراقیش داوای له لایه‌نه عێراقییه‌کان کرد ھاوکاری له‌گه‌ڵ عادل عه‌بدولمه‌ھدی سه‌رۆک وه‌زیرانی ڕاسپێردراوی عێراق بکه‌ن تا بتوانێت حکوومه‌تێک دروست بکا‌ت به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانی گه‌لی عێراق بپارێزێت و خزمه‌تیان بکا‌ت.
سه‌رۆک کۆماری عێراق گوتیشی: به دڵنیایییه‌وه له حکوومه‌تی نوێ‌دا پێویسته نه‌خشه‌ی سیاسی و ئیستحقاقه سیاسییه‌کان ڕه‌چاو بکرێت به‌ڵام به دڵنیایییه‌وه ناکرێت بگه‌ڕێینه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی له ڕابردوودا له‌سه‌ری ڕاھاتبووین له پشک پشکێنه‌ی بێزراو که دۆڕاوی یه‌که‌م تیایدا ھاووڵاتی عێراقی و سه‌قامگیری ئه‌م وڵاته بوو."
ناوبراو جه‌ختیشی کرده‌وه: ڕه‌نگه ئێستا گه‌شبینییێک بۆ ئاینده‌یێکی باشتر و ئارام‌گرتنێک ھه‌بێت له‌لایه‌ن گه‌لی عێراقه‌وه به‌ڵام ناکرێت پشت به‌و شتانه ببه‌سترێت وه‌کوو گارانتی ھه‌تاھه‌تایی به‌ڵکوو عێراقییه‌کان گۆڕانکاریی ھه‌ستپێکراویان ده‌وێت له شێوازی حوکمڕانی و پێشکه‌ش کردنی خزمه‌تگوزاری و ڕیشه‌کێش کردنی گه‌نده‌ڵی به‌ربڵاو له سه‌رجه‌م دامه‌زراوه‌کانی ده‌وڵه‌تدا.
سه‌رچاوه: میدیاکانی هه‌رێمی کوردستان
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment