به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ڕه‌ند ره‌حیم گوتیشی: هه‌ولێر- به‌غدا بۆ چاره‌سه‌ری كێشه‌كانی نێوانیان پێویستیان به دوو ساڵ ده‌بێت به‌هۆی ئه‌وه‌ی كێشه‌كانیان قورسه و چاره‌سه‌ری ئاسان نییه.
ناوبراو پێی وایه كه عادل عه‌بدولمه‌هدی كورده‌كان به باشی ده‌ناسن و ئه‌وانیش بڕوایان به سه‌رۆک وه‌زیرانی نوێ هه‌یه كه ببێته هۆكارێک بۆ چاره‌سه‌ری كێشه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا.
ئه‌مه له كاتێكدایه چه‌ند ساڵێكه كێشه و ئاڵۆزی به‌تایبه‌تی له‌سه‌ر ئابووری و سیاسی و ئه‌منی كێشه له نێوان هه‌ولێر- به‌غدا هه‌یه و كێشه‌كانیش ڕۆژ به ڕۆژ له قووڵبوونهوهدایه.
ڕه‌ند ڕه‌حیم ئه‌وه‌شی راگه‌یاندوووه که به‌غدا و هه‌رێم سه‌باره‌ت به هه‌نارده كردنی نه‌وت ڕێكده‌كه‌ون به‌ڵام مووچه‌ی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه په‌یوه‌ندی به‌وه‌وه ده‌بێت ئایا ئه‌م هێزانه دێنه ژێر فه‌رمانی به‌غدا یان نا.
سه‌رچاوه: شارپرێس
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment