CNN و واشنتۆن پۆست: تورکیا به‌ڵگه‌ى ڤیدیۆیى و ده‌نگى هه‌یه‌ که‌ خاشقچى كوژراوه‌

به‌شی تورکیا- كه‌ناڵى CNN و ڕۆژنامه‌ى واشنتۆن پۆستى ئه‌مریكى ئاشكرایان كرد که‌ توركیا تۆماری ده‌نگی و ڤیدیۆیی ده‌ستكه‌وتوووه‌ كه‌ كوشتنی جه‌مال خاشقچی ڕۆژنامه‌نووسی سعوودی له‌ ناو كونسووڵخانه‌ى وڵاته‌كه‌ی له‌ ئه‌سته‌نبۆڵ پشتڕاست ده‌كه‌نه‌وه‌.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، که‌ناڵی سی ئێن ئێن بڵاوی كردۆته‌وه‌، به‌پێى ئه‌و زانیارییانه‌ى له‌ به‌رپرسێكى هه‌واڵگرى بیانى ده‌ستى كه‌وتوووه‌ توركیا تۆماری ده‌نگی و ڤیدیۆیی لایه‌ كه‌ ده‌یسه‌لمێنێت خاشقچی له‌ كۆنسووڵخانه‌ی سعوودیه‌ له ‌شاری ئه‌سته‌نبۆڵ كوژراوه‌.

ئه‌و به‌ڵگانه‌، ئاژانسێكى هه‌واڵگرى بیانى له ‌ئه‌نجامى كۆبوونه‌وه‌ له‌گه‌ڵ به‌رپرسانى ئه‌منیی توركیا ده‌ستی كه‌وتوووه‌ و به‌ڵگه‌كانیش ئه‌وه‌نده‌ پیسن تووشى شۆكت ده‌كه‌ن.

له‌لایێكى دیكه‌وه ڕۆژنامه‌ی واشنتۆن پۆستی ئه‌مریكی به‌ پشت به‌ستن به ‌زانیاریى ده‌زگا ئه‌منییه‌كانى توركیا ئاشكرای كردوووه‌ که‌ حكوومه‌تی توركیا به‌ ئه‌مریكای راگه‌یاندوووه‌ تۆماری ده‌نگی و ڤیدیۆیییان ده‌ست كه‌وتوووه‌ و ده‌یسه‌لمێنێت خاشقچی له‌ كۆنسووڵخانه‌ی سعوودیه‌ له‌ شاری ئه‌سته‌نبۆڵ كوژراوه‌ و له‌ تۆماره‌ ده‌نگییه‌كه‌شدا ئه‌وه‌ ده‌ركه‌وتوووه‌ كه‌ تیمی ئه‌منی سعوودیه‌ به‌رپرسن له‌ كوشتنی خاشقچی.

هه‌روه‌ها ئاماژه‌ به‌وه‌ کراوه‌ که‌ "تۆماره‌كان ده‌ریده‌خه‌ن كه‌ 2ی تشرینی یه‌كه‌م تیمێكی ئه‌منیی سعوودی چوونه‌ته‌ نێو کۆنسووڵخانه‌كه‌ و دواتر له‌ كاتێكدا خاشقچی سه‌رقاڵی وه‌رگرتنی به‌ڵگه‌نامه‌یێكی فه‌رمی بوووه‌ ده‌ستبه‌سه‌ریان كردوووه‌. دواتر كوشتوویانه‌ و جه‌سته‌یان له‌ت له‌ت كردوووه‌".

سه‌رچاوه‌: ڕادیۆ نه‌وا

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 38715

Your Comment

You are replying to: .
captcha