به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، که‌ناڵی سی ئێن ئێن بڵاوی كردۆته‌وه، به‌پێى ئه‌و زانیارییانه‌ى له به‌رپرسێكى هه‌واڵگرى بیانى ده‌ستى كهوتوووه توركیا تۆماری ده‌نگی و ڤیدیۆیی لایه كه ده‌یسه‌لمێنێت خاشقچی له كۆنسووڵخانهی سعوودیه له شاری ئه‌سته‌نبۆڵ كوژراوه.
ئه‌و به‌ڵگانه، ئاژانسێكى هه‌واڵگرى بیانى له ئه‌نجامى كۆبوونه‌وه له‌گه‌ڵ به‌رپرسانى ئه‌منیی توركیا ده‌ستی كهوتوووه و به‌ڵگه‌كانیش ئه‌وه‌نده پیسن تووشى شۆكت ده‌كه‌ن.
له‌لایێكى دیكه‌وه ڕۆژنامه‌ی واشنتۆن پۆستی ئه‌مریكی به پشت به‌ستن به زانیاریى ده‌زگا ئه‌منییه‌كانى توركیا ئاشكرای كردوووه که حكوومه‌تی توركیا به ئه‌مریكای راگه‌یاندوووه تۆماری ده‌نگی و ڤیدیۆیی‌یان ده‌ست كهوتوووه و ده‌یسه‌لمێنێت خاشقچی له كۆنسووڵخانهی سعوودیه له شاری ئه‌سته‌نبۆڵ كوژراوه و له تۆماره دهنگییهكهشدا ئه‌وه دهركهوتوووه كه تیمی ئه‌منی سعوودیه به‌رپرسن له كوشتنی خاشقچی.
هه‌روه‌ها ئاماژه به‌وه کراوه که "تۆماره‌كان ده‌ریده‌خه‌ن كه 2ی تشرینی یه‌كه‌م تیمێكی ئه‌منیی سعوودی چوونه‌ته نێو کۆنسووڵخانهكه و دواتر له كاتێكدا خاشقچی سه‌رقاڵی وه‌رگرتنی به‌ڵگه‌نامه‌یێكی فه‌رمی بوووه ده‌ستبه‌سه‌ریان كردوووه. دواتر كوشتوویانه و جه‌سته‌یان له‌ت له‌ت كردوووه".
سه‌رچاوه: ڕادیۆ نه‌وا
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment