به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، پیاوی ئایینی به‌ڕه‌گه‌ز ئه‌مریکی، ئاندریو کرایگ برونسۆن که به تۆمه‌تی سیخوڕی کردن و ئه‌نجامدانی تاوان له پێناو ھه‌ردوو رێکخراوی تیرۆریستی فه‌تحوڵڵاچی (فه‌تۆ) و په‌که‌که له تورکیا له لایه‌ن دادگای تورکیاوه سزای زیندانی سێ ساڵ و یه‌ک مانگ و ١٥ رۆژی به سه‌ردا سه‌پێنرا و پاشانیش بڕیاری زیندانی کردنی له ماڵ و قه‌ده‌غه‌کردنی چوونه‌ده‌ره‌وه‌ی وڵات له‌سه‌ر برونسۆن ھه‌ڵگیرا. ھه‌ر له دوای ئه‌مه‌ش دره‌نگانی شه‌و برۆنسۆن به فڕۆکه‌یێکی تایبه‌ت له تورکیاوه به‌ره‌و ئه‌ڵمانیا به‌ڕێ که‌وت.
ڕۆژی هه‌ینی 12ی تشرینی یه‌که‌می 2018 له دوای بڕیاری ھۆبه‌ی ٢ی دادگای سزای قورسی ئیزمیر به سزادانی برونسۆن به سێ ساڵ و یه‌ک مانگ و ١٥ رۆژ و پاشانیش ئازادکردنی به‌ھۆی ئه‌وه‌ی ئه‌و ماوه‌ی ده‌ستبه‌سه‌رکراوه نزیکه له ماوه‌ی سزاکه‌ی، ناوبراو گه‌ڕایه‌وه ماڵه‌که‌ی خۆی له ناوچه‌ی ئالسانجاک و ماوه‌یێک له‌و شوێنه مایه‌وه.
دواتریش کاربه‌رێکه‌ری باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریکا له شاری ئه‌نقه‌ره، جێفری ھۆڤینیار یاوه‌ری برونسۆن و ھاوسه‌ره‌که‌ی بوو تا فڕۆکه‌خانه و قه‌شه ئه‌مریکییه‌که له‌گه‌ڵ ھاوسه‌ره‌که‌ی تورکیای به‌جێھێشت و به‌ره‌و ئه‌ڵمانیا به‌ڕێ که‌وت.
ئیسماعیل جه‌م ھالاڤۆرت پارێزه‌ری برونسۆن له فڕۆکه‌خانه به رۆژنامه‌نووسانی راگه‌یاند که بریکارداره‌که‌ی چوووه‌ته ئه‌ڵمانیا و له دوای مانه‌وه‌ی بۆ ماوه‌ی دوو رۆژ له‌و وڵاته به‌ره‌و ئه‌مریکا به‌ڕێ ده‌که‌وێت.
قه‌شه ئه‌ندرو برونسۆن دوای ئازادکردنی به بڕیارێکی دادگای ئیزمیر له لێدوانێکدا به میدیاکانی راگه‌یاند که تورکیای خۆش ده‌وێت و هه‌میشه له دڵیدا ده‌مێنێته‌وه.
هاوکات نۆرین برونسۆن هاوسه‌ری قه‌شه ئه‌مریکییه‌که ڕایگه‌یاند: "سه‌ڕه‌رای ئه‌وه‌ی به سه‌رماندا هات، تورکیامان خۆش ده‌وێت".
سه‌رچاوه: هه‌واڵده‌ریی سپۆتنیک
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment