بەرێوەبەری پێشووی هاتوچۆی سلێمانی کۆچی دواییی کرد

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- بەرەبەیانی ئەمڕۆ هەینی (١٢ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٨)، عه‌مید نه‌ریمان عه‌زیز به‌ڕێوه‌به‌ری پێشووی هاتوچۆی پارێزگای سلێمانی بەهۆی نەخۆشییەوە كۆچی‌ دواییی كرد.

کوردپرێس:

بەپێی ڕاگه‌یه‌ندراوێكی هاتوچۆی سلێمانی عه‌مید نەریمان عەزیز فەقێ محەمەد به‌ڕێوه‌به‌ری پێشووی هاتوچۆی پارێزگای سلێمانی دوای ململانێیێكی زۆر له‌گه‌ڵ نه‌خۆشییه‌كه‌ی کۆچی دواییی کردووە".

ئەوەشی روون کردووەتەوە، لە ئێستادا ئامادەکارییەکانی بە خاکسپاردنی دەستیان پێکردووە و ئەمڕۆ تەرمەکەی لە مزگەوتی بەهەشتەوە بەرەو گردی سەیوان بەڕێ دەکرێت و پرسەکەی لە مزگەوتی عومەری کوری خەتاب دەبێت.

عه‌مید نەریمان عەزیز فەقێ محەمەد لە ڕۆژی ٣١ی ئایاری ساڵی ٢٠١٥ لەسەر پشکی بزووتنەوەی گۆڕان وەک بەڕێوەبەری هاتوچۆی سلێمانی دەستبەکاربوو و تا مانگی تەموزی ئەمساڵ لە پۆستەکەیدا مایەوە.

عه‌مید نه‌ریمان عزیز لە ساڵی ٢٠١٧ باری تەندروستیی تێكچوو، به‌و هۆیه‌وه‌ ماوه‌یێک مۆڵه‌تی‌ وه‌رگرت و دواتر و پاش باشبوونی‌ ته‌ندروستیی‌ گه‌ڕایه‌وه‌ سه‌ر كاره‌كه‌ی.

کۆدی هەواڵنێر: 60101

News Code 38705

Your Comment

You are replying to: .
captcha