بەپێی هەواڵی کوردپرێس، قادر ڕه‌زگه‌یی ئه‌ندامی لیژنه‌ی پێشمه‌رگه له خولی چواره‌می په‌رله‌مانی كوردستان ڕایگه‌یاند: "بڕیاری به‌رده‌وامی دان به هاوكاریه‌كه‌ی ئه‌مریكا و هاوپه‌یمانان بۆ هێزی پێشمه‌رگه ئه‌وه‌ی هه‌یه تا ئێستا بەر‌ده‌وام ده‌بێت، جگه له‌وه‌ش ئه‌گه‌ر هه‌ر بڕیارێک له‌وباره‌یه‌وه بدرێت له‌لایه‌ن كۆنگرێسی ئه‌مریكاوه یه‌كلا ده‌كرێته‌وه".
ناوبراو وتیشی:"سه‌پاندنی سزاكانی ئه‌مریكا له‌سه‌ر ئێران به‌هیچ شێوه‌یێک نابێته گرفت و ئاسته‌نگ له‌به‌رده‌م ڕه‌وانه‌كردنی ئه‌و هاوكارییه بۆ هێزه‌كانی پێشمه‌رگه، به‌ڵكوو له‌سه‌ر دوو بنه‌ما كارده‌كرێت، ئه‌وه‌ش بریتیه له‌وه‌ی تا ئێستا مه‌ترسیه‌كانی داعش له‌سه‌ر هه‌رێمی كوردستان و ناوچه‌كه هه‌یه".
ئه‌وه‌شی ڕوون كرده‌وه، هه‌رچی هۆكاری دوه‌میشه، هه‌وڵدانه بۆ ڕێكخستنه‌وه‌ی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه و به‌دامه‌زراوه‌یی كردنیان، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا بڕیاری كۆتایی له ده‌سه‌ڵاتی ئه‌مریكا و هاوپه‌یماناندایه".
ئه‌و په‌رله‌مانتاره ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، سه‌پاندنی سزا له‌سه‌ر تاران به جۆرێک له جۆره‌كان كاریگه‌ری نه‌رێنیی له‌سه‌ر ده‌وڵه‌تانی ده‌وروبه‌ری ئه‌و وڵاته ده‌بێت، به‌ڵام ئه‌وه‌شی وت: "له‌م قۆناغه‌دا مه‌ترسی ڕاگرتنی ئه‌و هاوكاریانه بۆ پێشمه‌رگه نییه كه مانگانه بڕه پاره‌یێک بۆ هێزی پێشمه‌رگه ڕه‌وانه ده‌كرێت و چه‌ک و ته‌قه‌مه‌نیان بۆ دابین ده‌كرێت".
سەرچاوە: SNN
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment