سەرۆک وەزیرانی عێراق: دەبێت هەوڵ بۆ چاکسازی ئابووری بدەین

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- له‌گه‌ڵ دابه‌زاندنی به‌های دینار به‌رانبه‌ر به‌ دۆلار، سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق روونکردنه‌وه‌ ده‌دات و ده‌ڵێت "زه‌ره‌رمه‌ندی یه‌که‌می بودجه‌ی ساڵی داهاتووم".

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، دوێنێ بانکی ناوه‌ندیی عێراق رایگه‌یاند نرخی کڕینی یه‌ک دۆلاری به‌رانبه‌ر هه‌زار و 450 دینار له‌ وه‌زاره‌تی دارایی دیاریی کردووه‌، بۆ ناو بازاڕ و خه‌ڵکیش به‌ هه‌زار و 470 دیناره‌.

له‌وباره‌یه‌وه‌ مسته‌فا کازمی سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق له‌ هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له‌ توویته‌ره‌وه‌ نووسیویه‌تی "زه‌ره‌رمه‌ندی یه‌که‌می بوودجه‌ی ساڵی داهاتووم، چوونکه‌ رووبه‌ڕووی ره‌خنه‌ی زۆر ده‌بمه‌وه‌، پێموایه‌، یان ده‌بێت دۆخه‌که‌ راست بکه‌ینه‌وه‌ یاخود به‌ خه‌ڵک پێبکه‌نین".

هه‌روه‌ها جه‌ختی کردوه‌ته‌وه‌ له‌ئێستادا دوو بژارده‌ له‌ به‌رده‌میاندایه‌ یان داڕووخانی سیستم و دروست بوونی پشێوی؛ یاخود نه‌شته‌رگه‌ری قه‌یسه‌ری بۆ چاکسازی.

سه‌رۆک وه‌زیران ده‌شڵێت "ده‌متوانی بچمه‌ هه‌ڵبژاردنه‌کانه‌وه‌ و هاووڵاتییانی خۆم بخه‌ڵه‌تێنم، به‌ڵام ویژدانم رێگه‌ ‌به‌وه‌ نادات.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 387

Your Comment

You are replying to: .
captcha