بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئایەتوڵڵا خامنەیی لەم کۆبوونەوەدا جەختیان کرد لەسەر چارەسەریی کێشە ئابوورییەکانی ئێستای وڵات و دابین کردنی پێویستیە گشتییەکانی خەڵک.
ڕێبەری باڵای شۆڕش ڕاشیگەیاند چارەسەر کردنی کێشەکان کاری جەهادی و هەوڵی بێ وچانی دەوێت، ئەم کێشانە بە تایبەت دابەزینی توانی کڕینی خەڵک، بژێوی بەشێکی زۆری خەڵک بە تایبەت چینە لاوازەکانی تووشی چەڵەمە و کێشە کردووە.
وتیشیان سێ دەسەڵاتەکە بە تایبەت دەوڵەت دەبێ کەڵک لە ڕاوبۆچوونی ئابوورناسانی دڵسۆز و چالاکانی کەرتی تایبەت، وەرگرن.
ڕێبەری جەختیان کرد کێشە ئابوورییەکان دوو بەشن، بەشێکیان تەنگژەی ناوخۆیی و ژێرخانی ئابووری وڵاتە و بەشێکیان بە هۆی گەمارۆی زاڵمانەی ئەمریکاوەیە.
ئەوەشیان وت کە بۆ بەرەنگاریی هەر کام لەم دوو بەشە، ڕێکاری ژیرانە بگرنە بەر کە ئەنجامەکەی گرێ لە ژیانی خەڵک بکاتەوە و دوژمن پێی بێ هیوا بێت.
ئایەتوڵڵا خامنەیی ڕاشیانگەیاند هیچ بن بەست و کێشەیێکی بێ جارەسەر لە وڵاتدا نییە و ئێمە پشتیوان بە خوا و پشت بەستوو بە ورەی خەڵک و بەرپرسان و بە چالاک کردنەوەی دەفرایەتی و سەرچاوە ناوازەکانی وڵات، کێشەکان تێدەپەڕێنین.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment