به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، نه‌وزاد هادى له چاوپێكه‌وتنێكدا له‌گه‌ڵ هه‌واڵده‌ریی ئه‌نادۆڵو سه‌باره‌ت به كردنه‌وه‌ى ئه‌و ده‌روازه‌یه ده‌ڵێت: "ئه‌م پڕۆژه‌یه پێش چوار ساڵ له‌مه‌وبه‌ر و سه‌رۆكایه‌تیی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی توركیا بڕیاری كردنه‌وه‌ی دا و به خاڵی زێد ده‌ناسرێت و ده‌روازه‌یێكی دیكه‌ی فه‌رمییه له نێوان حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له سنووری پارێزگای هه‌ولێر".
هه‌روه‌ها ئه‌وه‌ى خستووه‌ته‌ڕوو "وڵاتی توركیا له سنووری پارێزگای هه‌كاری ئێستا له دیوی توركیا هه‌موو پێداویستییه‌كانییان بۆ كردنه‌وه‌ی ئه‌و ده‌روازه‌یه ته‌واو كردوووه به‌ڵام ئێمه به‌هۆی قه‌یرانه‌كانه‌وه نه‌مانتوانی ئه‌وه بكه‌ین، چوونكه ناوچه‌یێكی شاخاوییه و بۆ دروست كردنی ڕێگاوبان و كۆمه‌ڵگه‌ی گومرگی كاری زۆری ده‌ویست".
پارێزگارى هه‌ولێر گوتیشی ئێستا ئه‌وانیش له دیوى هه‌رێمه‌وه ده‌ستیان به دروست كردنی ڕێگاكه كردوووه و ته‌واوكردنی ئه‌و ڕێگایه بۆ ئاڵوگۆڕی بازرگانیی نێوان هه‌ردوولا باشه و په‌یوه‌ندییه ئابوورییه‌كان به‌هێزتر ده‌كات.
نه‌وزاد هادى پێى وایه به‌شداریی توركیا و كۆمپانیا توركییه‌كان له ساڵانی ڕابردوو له هه‌رێمی كوردستان "ڕۆڵی گه‌وره‌ی هه‌بوووه و پشكی شێر بۆ كۆمپانیا توركییه‌كان بوووه."
ناوبراو ڕوونی کردوووه‌ته‌وه ته‌نانه‌ت له ڕووی كاڵاكانیشهوه و مه‌وادی بازاڕه‌كانی ئێمه زیاتر په‌یوه‌سته به توركیاوه هه‌ر بۆیه كردنه‌وه‌ی ئه‌م ده‌روازه‌یه ده‌چێـته خانه‌ی به‌هێزكردنی په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌ردوولا.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment