سەرۆکی بەرەی تورکمانی: سەرۆککۆماری عێراق بە هەموو پێکهاتە و تایفییەکانەوە بێ جیاوازی خزمەتی گەلی عێراق بکات

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- ئەرشەد ساڵحی بە یاوەریی شاندێکی بەرەی تورکمانی عێراق سەردانی بەرهەم ساڵحیان کرد و لە دیدارێکدا داوایان لە سەرۆککۆماری نوێی عێراق کرد لە پێناو خزمەتکردن بە گەلی عێراق بە هەموو پێکهاتە و تایفییەکانەوە بە بێ جیاوازی کار بکات.

کوردپرێس:

رۆژى چوارشەممە سەرۆک کۆماری عێراق بەرهەم ساڵح، لە کۆشکی سەلام لە بەغداد پێشوازیی کرد لە ئەرشەد ساڵحی سەرۆکی بەرەی تورکمانیی عێراق، کە بەسەرۆکایەتیی شاندێكى سەرکردایەتیی بەرەکەیان سەردانی کردبوو بۆ پیرۆزبایی­کردن لە به‌رهه‌م بە بۆنەی هەڵبژاردنی بە سەرۆک کۆمار.

‎لە دیدارەکەدا ئەندامانی شانده‌كه‌ پشتیوانیی تەواویان دەربڕی بۆ سەرۆک­کۆماری نوێی عێراق، و داواییان لە بەرهەم ساڵح کرد لە پێناو خزمەتکردنی گەلی عێراق بە هەموو پێکهاتە و تائیفییەکانیەوە بێ جیاوازی کار بکات.

‎ بەرهەم ساڵح رایگه‌یاند، کە متمانەی هەیە بەتوانای عیراقییەکان بۆ تێپەڕاندنی هەموو کۆسپ و کێشەیێک ئەویش بەگرتنەبەری شێوازی دیالۆگی بنیاتنەر و کارکردن بۆ بەهێزکردنی هاریکاری و قووڵکردنەوەی یەکڕیزیی عیراقییەکان و گیانی برایەتیشی دووپات کردەوە کە هەموو پێکهاتەکانی عیراق پێکەوە دەبەستێت.

‎سه‌رۆك كۆماری عێراق هه‌روه‌ها داوای لە کوتلە سیاسییەکان کرد، کە هاریکاریی عادل عەبدولمەهدی سەرۆک وەزیری راسپێردراو بکەن و کار ئاسانیی ئەرکەکانی بۆ بکەن لە پێکهێنانی حکوومەتی داهاتوودا.

News Code 38679

Your Comment

You are replying to: .
captcha