ڕەگەزنامە و ناسنامەی ساختە بۆ بەشداری لە هەڵبژاردنەکانی هەرێم بەکار نەهێنراون

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- جەلال شێخ کەریم بریکاری وەزارەتی ناوخۆی حکوومەتی هەرێمی کوردستان وەڵامی ئەو بانگەشانە دەداتەوە کە باس لە ساختەکردنی ڕەگەزنامە و ناسنامە دەکەن لە هەرێمی کوردستان لە ڕۆژی هەڵبژاردنەکاندا.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، بریکاری وەزارەتی ناوخۆی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لەو بارەیەوە بە دەنگی ئەمریکا دەڵێت: "شێوازی دەرهێنانی ناسنامە و ڕەگەزنامە بەپێی یاسا دیاریکراوە، شێوازێکی قورسە، لەدوای ئەو دەنگۆیانە بەدواداچوونمان کردووە لەسەرجەم فەرمانگەکانی هەولێر و سلێمانی و شوێنەکانی تر بەڵام یەک ڕەگەزنامە و ناسنامە لای ئێمەوە بۆ ساختەکاری دەرنەچووە.

ناوبراو دەشڵێت: "ئەگەر هەرکەس و لایەنێک باسی ساختەکاری ناسنامە و ڕەگەزنامە دەکات با بێت سکاڵا تۆمار بکات یا بڕواتە دادگا ئێمە وەک وەزارەتی ناوخۆ، بنکەکان و کەرتەکانی پۆلیس ئاگادار دەکەینەوە بەدواداچوون بکەن ئەگەر بەو شێوەیە نەبوو ئەوا ئێمە بە تۆمەتی"تەشهیر" سکاڵایان لەسەر تۆماردەکەین کە "تەشهیریان پێکردوین".

دوای هەڵبژاردنە پەرلەمانیەکەی30ی ئەیلولی پەرلەمانی هەرێمی کوردستان، لایەنە ئۆپۆزسیۆنەکان هەریەک لە پارتی و یەکێتی-یان تۆمەتبار دەکرد بە دروست کردنی "200"هەزار ناسنامە و ڕەگەزنامەی ساختە.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 38676

Your Comment

You are replying to: .
captcha