به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ڕۆژی سێشه‌ممه 9ی تشرینی یه‌که‌می 2018 حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق له کۆنگره‌ی ڕۆژنامه‌وانی ھه‌فتانه‌ی خۆیدا ڕایگه‌یاند: "تاوتوێی وه‌رگرتنی ھیچ پۆستێکم نه‌کردوووه له حکوومه‌تی داھاتوودا و له‌سه‌ر ڕووناکی پێک‌ھێنانی حکوومه‌ته‌که بریاری لێده‌ده‌م."
ناوبراو وتیشی: "له‌گه‌ڵ ھاوبه‌شه‌کانی دیکه‌دا تاوتوێی به‌شداری کردنم ده‌که‌م و کاری سیاسی به پۆست کۆتایی نایه‌ت و ئێمه پۆست وه‌کوو ئامرازێک بۆ خزمه‌ت کردنی ھاووڵاتییان سه‌یر ده‌که‌ین."
عه‌بادی جارێکی دیکه ناڕه‌زاییی خۆی دووپات کرده‌وه بۆ کاندیدی گه‌وره‌ترین فراکسیۆن بۆ پۆستی سه‌رۆک وه‌زیران به‌ڵام پشتیوانیی به‌ھێزی خۆی بۆ کاندید کردنی عادل عه‌بدولمه‌ھدی ته‌ئکید کرده‌وه و ڕایگه‌یاند ئه‌و ھه‌ر زوو پیرۆزبایی له عه‌بدولمه‌ھدی کردوووه و داوای کرد پشتیوانی له سه‌رۆک وه‌زیرانی ڕاسپێردراو بکرێت و ھیوای خواست سه‌رکه‌وتوو بێت له پێک‌ھێنانی حکوومه‌ته‌که‌ی.
ناوبراو ڕوونیشی کرده‌وه ئه‌وان له ھه‌وڵدان بۆ به‌رده‌وامیی ھاوپه‌یمانێتییان له‌گه‌ڵ ھاوپه‌یمانێتیی سائیروون به سه‌رۆکایه‌تیی موقته‌دا سه‌در.
عه‌بادی جه‌ختیشی کرده‌وه له‌سه‌ر سووربوونی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران له‌وه‌ی ھه‌فته‌ی داھاتوو پرۆژه‌یاسای بودجه‌ی ساڵی ٢٠١٩ بۆ په‌رله‌مان بنێرێت و بودجه‌ی ته‌واوکاری بۆ ساڵی ٢٠١٨ ئاماده‌یه به‌ڵام ڕه‌نگه به‌ھۆی نه‌بوونی کاته‌وه نه‌توانن بینێرن بۆ په‌رله‌مان.
سه‌رچاوه: میدیاکانی هه‌رێمی کوردستان
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment