به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ڕۆژی سێشه‌ممه 9ی تشرینی یه‌که‌می 2018 پۆلیسی تورکیا 90 که‌سی به گومانی هه‌بوونی په‌یوه‌ندی به په‌که‌که‌وه ده‌ده‌ستگیر کرد و له‌وباره‌وه وه‌زاره‌تی ناوخۆی تورکیا له به‌یاننامه‌یێکدا ڕایگه‌یاندوووه‌که ئۆپه‌راسیۆنه‌که به‌رده‌وام ده‌بێت.
له‌لای خۆیه‌وه پارتی دیموکراتی گه‌لان (ھه‌ده‌په) ده‌ستگیرکردنی ئه‌و که‌سانه‌ی به سه‌رکوت کردنی سیاسی وه‌سف کرد.
ده‌ستگیرکردنی ئه‌و که‌سانه دوای ته‌نھا چه‌ند ڕۆژێک دێت له لێدوانه‌کانی ڕه‌جه‌ب ته‌ییب ئه‌ردۆغان سه‌رۆکی تورکیا که ڕایگه‌یاندبوو ئه‌گه‌ر له ھه‌ڵبژاردنه‌کانی داھاتووی ناوخۆییی ئه‌و وڵاته‌دا ھه‌ر که‌سێک ده‌ربچێت و په‌یوه‌ندی به "تیرۆریزمه"ه‌وه ھه‌بێت ئه‌وا به که‌سانی متمانه‌پێکراوی خۆیان جێ گۆڕکێی پێده‌که‌ن.
سه‌رچاوه: خه‌ندان
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment