بەپێی هەواڵی کوردپرێس، جووتیار عادل، ئەندامی كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردن و راپرسی لە هەرێمی كوردستان بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: لە ئەمڕۆ سێشەممەوە دەست دەكەن بە لێكۆڵینەوە لەو سكاڵایانەی كراوە و زیادی کرد "لە جیاكردنەوەی سكاڵاكان بۆمان دەركەوت 779 سكاڵای رۆژی هەڵبژاردن بوون، 189 سكاڵا كاتی هەڵمەتی هەڵبژاردن و 77 سكاڵاش دووبارە بوون، لە ئەمڕۆشەوە دەست دەكەین بە لێكۆڵینەوە لەو سكاڵایانە".
ئەندامەكەی كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردن و راپرسی لە هەرێمی كوردستان ئەوەشی خستە ڕوو، دوای تەواو بوونی لێكۆڵینەوە لە سكاڵاكان، ئەنجامەكەی دەخەنە بەردەم ئەنجوومەنی كۆمسیاران، ئەوانیش دوابڕیار لەو بارەیەوە دەدەن.
تاوەكوو ئێستا ئەنجامی كۆتایی هەڵبژاردنی 30ی ئەیلوول رانەگەیێندراوە، ئەوەش پەیوەندی بەو هەزار و 45 سكاڵایەوە هەیە، كە لە ئەنجامی هەڵبژاردنەوە تۆماركراوە و جگە لەوە زیاتر لە 200 سندووقیش قردێلەی سووریان پێوەیە.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment