یه‌كێتیی ئه‌ورووپا ٤٠٠ ملیۆن یۆرۆ به‌ عێراق ده‌دات

به‌شی جیهان- نوێنه‌ری باڵای ئاسایش و سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی یه‌كێتیی ئه‌ورووپا جه‌ختی کردووه‌ که‌ یه‌کێتیی ئه‌ورووپا به‌ بڕی ٤٠٠ ملیۆن یۆرۆ پشتیوانی له‌ هه‌وڵه‌كانی ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی عێراق ده‌کات.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، نووسینگه‌ی ڕاگه‌یاندنی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران له‌ به‌یاننامه‌یێکدا بڵاوی کردووه‌ فێدریکا مۆگرینی له‌ وتارێكی نووسراوه‌دا بۆ محه‌مه‌د حه‌لبووسی رایگه‌یاندوووه‌ که‌ یه‌كێتیی ئه‌ورووپا به‌رده‌وام ده‌بێت له‌ پشتیوانی كردنی عێراق و وه‌ک هاوبه‌شێكی ده‌مێنێته‌وه‌.

به‌پێی به‌یاننامه‌که‌، مۆگرینی ڕوونیشی کردوووه‌ته‌وه‌ که‌ پشتیوانی له‌ هه‌وڵه‌كان بۆ دووباره‌ ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ ده‌كات به‌ بڕی ٤٠٠ ملیۆن یۆرۆ كه‌ له‌ میانی كۆنگره‌ی بنیاتنانه‌وه‌ی عێراق له‌ كوه‌یت به‌ڵێنی له‌سه‌ر دابوون.

فێدریکا مۆگرینی ده‌ڵێت: یه‌كێتیی ئه‌ورووپا به‌رده‌وام ده‌بێت له‌سه‌ر كاركردن له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی داهاتوو و له ‌هه‌مان كاتدا ته‌ئكیدیشی كرده‌وه‌ هاوبه‌شه‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌كانی عێراق به‌رده‌وام ده‌بن له‌ بینینی ڕۆڵی بنیاتنه‌ر بۆ به‌رده‌وامیدان به‌ پشتیوانی كردنی عێراق.

سه‌رچاوه‌: خه‌ندان

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 38637

Your Comment

You are replying to: .
captcha