عه‌بدولجه‌بار لعێبی: كۆنگره‌ی وزه‌ی عێراق له‌ توركیا به‌ڕێوه ‌ده‌چێت

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- وه‌زیری نه‌وتی عێراق ڕای‌ده‌گه‌یێنێت که‌ بڕیاره‌ ڕۆژانی 9 و 10ی ئه‌م مانگه‌ كۆنگره‌ی وزه‌ی عێراق له‌ شاری ئه‌سته‌نبۆڵی توركیا به‌ڕێوه ‌بچێت.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، له‌ په‌یامێكدا عه‌بدولجه‌بار لعێبی وه‌زیری نه‌وتی عێراق داوای له‌ كۆمپانیا جیهانییه‌كان كرد وه‌به‌رھێنان له‌ كه‌رتی وزه‌ و خزمه‌تگوزارییه‌ ھونه‌رییه‌كان و ژێرخاندا بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی ڕۆڵیان ھه‌بێت له‌ بونیادنانی پڕۆژه‌ی ئه‌وتۆ كه‌ ڕۆڵی ھه‌بێت له‌ به‌رزكردنه‌وه‌ و به‌ره‌وپێشبردنی ژێرخان و ئه‌و خزمه‌تگوزارییانه‌ی پێشكه‌شی ھاووڵاتییان ده‌كرێن.

وه‌زیری نه‌وتی عێراق راشیگه‌یاند: "ئه‌و گرێبه‌سته‌ نوێیانه‌ی كه‌ وه‌زاره‌تی نه‌وت له‌گه‌ڵ كۆمپانیا جیهانییه‌كانی وه‌به‌رھێنان له‌ بواره‌كانی گه‌شه‌پێدانی كه‌رتی ده‌رھێنان یان پاڵاوتن یان ژێرخان واژۆیان ده‌كات ئه‌و كۆمپانیایانه‌ پابه‌ند ده‌كات به‌ بونیادنانی ژماره‌یێک پڕۆژه‌ كه‌ ئاستی خزمه‌تگوزارییه‌كانی ھاووڵاتیان باشتر بكات و دۆخی ئێستایان به‌ره‌و باشتر ببات به‌تایبه‌ت له‌ بواره‌كانی ژێرخانی فێركردن و ته‌ندروستی و ئاو و نیشته‌جێكردن".

عه‌بدولجه‌بار لعێبی وتی: "ئه‌و گرێبه‌سته‌ نوێیانه‌ كۆمپانیاكان پابه‌ند ده‌كات به‌وه‌ی ڕێژه‌ی 85% ده‌ستی كاریان عێراقی بن، ھه‌روه‌ھا ڕۆڵیان ھه‌بێت له‌ یارمه‌تیدانی كۆمپانیاكانی بونیادنان له‌ وه‌زاره‌ت به‌ رێژه‌یێک كه‌ له‌ 25% كه‌متر نه‌بێت له‌ پاره‌ی بونیادنان، سه‌رباری دانانی بنه‌مایێک بۆ ئه‌وه‌ی وه‌به‌رھێنه‌ری عێراقی به‌ سه‌رمایه‌یێک به‌شداریی بكات كه‌ ڕێژه‌كه‌ی له‌ 20% كه‌متر نه‌بێت".

ھاوكات لعێبی داواشی له‌ كۆمپانیاكانی جیهانی و ڕێكخراوه‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌كان كرد كه‌ ڕۆڵی گه‌وره‌ ببینین له‌ دانانی پرۆگرامی تایبه‌ت به‌ چاره‌سه‌ركردنی پیس بوونی ژینگه‌ییی به‌سره‌ و ئه‌و غازانه‌ی به‌ ھۆی كرده‌كانی به‌رھه‌مهێنانی نه‌وته‌وه‌ ده‌رده‌چێت، له‌پاڵ چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و مین و پاشماوه‌ جه‌نگییانه‌ی به‌ ھۆی شه‌ڕه‌كانه‌وه‌ ماون.

سه‌رچاوه‌: ڕادیۆ نه‌وا

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 38635

Your Comment

You are replying to: .
captcha