ژماره‌ی كورسییه‌كانی فراکسیۆنی یه‌كێتی له‌ په‌رله‌مانی عێراق به‌رز ده‌بێته‌وه‌

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- په‌رله‌مانتارێكی فراکسیۆنی یه‌کێتیی نیشتمانیی کوردستان ڕای‌ده‌گه‌یێنێت که به‌ ده‌نگ و هه‌ڵوێستی دوو په‌رله‌مانتاری هاوپه‌یمانی بۆ دیموکراسی و دادپه‌روه‌ری که‌ له‌گه‌ڵ یه‌کێتین ژماره‌ی کورسییه‌کانی‌ ئه‌م فراکسیۆنه‌ بۆ 20 کورسی به‌رز بوویه‌وه.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، حه‌سه‌ن ئاڵی په‌رله‌مانتاری یه‌كێتی له‌ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ڕایگه‌یاند: هه‌رچه‌نده‌ تا ئێستا وه‌كوو په‌رله‌مانتاری هاوپه‌یمانی ماونه‌ته‌وه‌ به‌ڵام ته‌واوی ده‌نگدان و هه‌ڵوێستی ئه‌و دوو په‌رله‌مانتاره‌ی هاوپه‌یمانی بۆ دیموكراسی و دادپه‌روه‌ری له‌گه‌ڵ فراكسیۆنی یه‌كێتییه‌.

هاوپه‌یمانی بۆ دیموكراسی و دادپه‌روه‌ری له‌ هه‌ڵبژاردنه‌ په‌رله‌مانییه‌كه‌ی عێراق دوو كورسیان به‌ده‌ست هێنا و له‌ دوای گه‌ڕانه‌وه‌ی د.به‌رهه‌م ئه‌حمه‌د ساڵحیش بۆ ناو یه‌كێتی و وه‌رگرتنی پۆستی سه‌رۆک كۆمار تا ئێستا به‌ ڕه‌سمی چاره‌نووسی ئه‌و دوو په‌رله‌مانتاره‌ دیار نییه‌.

په‌رله‌مانتاره‌كه‌ی یه‌كێتی وتیشی: "ئێستا ده‌توانین بڵێن كه‌ فراكسیۆنی یه‌كێتی 20 كورسییه‌ نه‌ک 18 كورسی و له ‌داهاتووشدا به ‌ڕه‌سمی چاره‌نووسی ئه‌و دوو په‌رله‌مانتاره‌ یه‌كلایی ده‌كرێته‌وه‌".

سه‌رچاوه‌: تۆڕی هه‌واڵی سلێمانی (SNN)

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 38631

Your Comment

You are replying to: .
captcha